گەشتیاری زستانە: سەحرای بەفری چیاکانی کوردستان
باشترین ناوچە گەشتیارییەکانی زستانە بۆ بینینی بەفر و خلیسکێنێ.
زستانی کوردستان بە سروشتە سپی و سەرنجڕاکێشەکەی دەناسرێتەوە. ناوچەکانی وەک چۆمان، حەسەن بەگ، و پێنجوێن دەبنە مەڵبەندی سەرەکی گەشتیارانی زستانە.
وەرزشی خلیسکێنێی سەر بەفر لە چیاکانی کۆڕەک و حەسەن بەگ ساڵانە گەشتیارێکی زۆری ناوخۆیی و بیانی ڕادەکێشێت. ئەمەش دەرفەتێکی زێڕینە بۆ بوژانەوەی ئابووری ناوچە شاخاوییەکان.