هانتاڤایرۆسەکان خێزانێکە لە ڤایرۆسەکان کە دەبنە هۆی نەخۆشی سەخت و مردن.ئەم ڤایرۆسانە دەبنە هۆی نەخۆشییەکانی وەک نەخۆشی هانتاڤایرۆسی سییەکان (HPS) و تای خوێنبەربوون لەگەڵ نەخۆشی گورچیلە (HFRS). بە شێوەیەکی سەرەکی لە لایەن مشک و جورجەوە بڵاودەبنەوە. ڤایرۆسی ئەندێس تاکە جۆری هانتاڤایرۆسە کە ناسراوە بە بڵاوبوونەوەی لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ. ئەم بڵاوبوونەوەیە بەزۆری تەنها بۆ ئەو کەسانە سنووردارە کە پەیوەندییەکی نزیکیان لەگەڵ کەسە نەخۆشەکەدا هەیە.
بابەتە ئەکادیمییەکان و توێژینەوەکان
گەڕان بکە لە ناو سەدان بابەت، توێژینەوە، و وتاری زانستی لە بوارە جیاوازەکاندا.
جەستەی مرۆڤ سیستەمێکی زۆر ڕێکخراو و یەکگرتووە . لە خانەی بچووک پێکهاتووە، و خانە پێکەوە دەبنە شانە، شانەکانیش دەبنە ئەندامە سەرەکییەکان وەک دڵ، مێشک، سیەکان و گەدە. هەر ئەندامێک کاری تایبەتی هەیە: دڵ خوێن بە هەموو جەستەدا پالدەدات، سیەکان ئوکسجین دەهێننە ناو جەستە و کاربۆن دایۆکساید دەردەکەن، گەدە خۆراک تێکدەشکێنێت، و مێشکیش هەموو کارەکان ڕێکدەخات و فەرمان بە جەستە دەدات. بە هاوکاری و یەکگرتوویی ئەم بەشانە، جەستەی مرۆڤ دەبێت بە سیستەمێکی کارا بۆ پاراستنی ژیان و تەندروستی.
گولەکان بەشێکی جوان و گرنگی ڕووەکانە. ئەو بەشی ڕووەکە کە تێیدا تۆخم دروست دەبێت و ڕەنگ و بۆنی جوانی هەیە. گوڵەکان یارمەتیدەدەن بۆ بەردەوامی ژیانی ڕووەکان و هەروەها بۆ خۆراک، دارو و جوانکاری بەکاردێن گرنگی گوڵ دروستکردنی تۆخم بۆ زیادبوونی ڕووەک جوانکردنی سروشت بەکارهێنان لە دارو و چای یارمەتیدان بە مێشکۆلەکان بۆ گردبوونەوەی گوڵ وەك هەنگ یارمەتیدەدەن گوڵەکان تۆخم دروست بکەن و زیاد ببن
ئاو مادەیەکی زۆر گرنگە بۆ ژیان و پێکهاتووە لە دوو ئەتۆمی هایدڕۆجەن (H) و یەک ئەتۆمی ئۆکسجین (O)، کە پێکەوە H₂O دروست دەکەن. ئەم پێکهاتەیە وا دەکات کە ئاو تایبەتمەندییەکی تایبەتی هەبێت، وەک توانای تواندنەوەی زۆر لە مادەکانی هەیە.گەورەبوونی کاتێک دەبێتە (بەفر)، و گرنگییەکی زۆر بۆ گەشە و مانەوەی زیندەوەرەکان.ئاو لە سروشتدا بە سێ حاڵەت دەبینرێت شل،گاز،بەفر. هەروەها ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە ڕێکخستنی گەردوون و جیاوازییەکانی وەک وەرزەکان، باران، و گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا.
ئێسکی مرۆڤ پێکهاتووە لە چەند بەش و چینێکی سەرەکی ٢٠٦ ئێسک هەیە کە پشتگیری و پاراستنی لەش دەکەن، دوو چینی سەرەکی هەیە دەرەوە: ئێسکی (توند و پارێزەر) ناوەوە: ئێسکی (سووک و هەڵگری مۆخی ئێسک) ناو ئێسکدا مۆخی ئێسک هەیە کە خوێن دروست دەکات،پێکهاتووە لە خانەکان، کەلسیۆم و کۆڵاجین کە هێز و نەرمی پێدەدەن.
ژمارە فریاکەوتن و هێلی گەرم🚓 پۆلیس: 104🚑 ئامبولانس: 122🚒 ئاگرکوژێنەوە: 115🆘 هێلی گەرم و ناوەندە تایبەتەکان☎️ هێلی گەرم بۆ توندوتیژی خێزانی (پاراستنی ئافرەتان): 119💡 گرنگ / ئەگەر کەسێک لە مەترسییەکی خێرایە، باشترین هەڵبژاردە ئەوەیە بە 104 یان 119 پەیوەندی بکرێت.
ئاسن چیە ؟ئاسن یەکێکە کە کانزا گرینگەکان لە لەشدا ئاسن یەکێکە لە پێکهێنەرەکانی هیمۆگلۆبینی خوێن . کە هیمۆگلۆبین لە خرۆکە سورەکان هەیە و ئوکسجین دەگوازێتەوە بۆ خانەکانی لەش .لە کاتی کەمی ئاسن چی روودەدات؟کاتێک ئاسن کەم بێت ،ئەوا خڕۆکە سورەکان کەم دەبێت،وە ئوکسجینی پێویست ناگەرێتەوە بۆ خانەکانی لەش کەمی مادەی ئاسن باوترین هۆکارە بۆ روودانی کەم خوێنی.ئەو هۆکارانە چین کە دەبنە هۆی روودانی کەمخوێنی بە هۆی کەمی ئاسن ؟١- لە ئافرەتاندا بەهۆی خوێن لێ رۆیشتن لە سوری مانگانەدا .٢- بەهۆی وەرنەگرتنی رێژەی پێویستی ماددەی ئاسن لە خۆراکەوە .٣- بەهۆی بوونی خوێنبەربوونی ناوەکی واتا لە ناوەوەی لەش ئەمەش بەهۆی برین یان نەخۆشی وەک شێرپەنجە.٤- بەهۆی ئەوەی لەش توانای مژینی ئاسنی نەبێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی هەندێ نەخۆشی یان بەشێک لە ریخۆڵە باریکە و گەدە لێی برابێت .نیشانەکانی کەمی ئاسن چین؟• هەستکردن بە لاوازی.• ماندوبوون بە ئاسانی.• تووشی سەرسوڕان دەبێ.• سەرئێشە.• رەنگ زەردبوون.• تەنگە نەفەسی.• وە لە منداڵدا گەشەیان زۆر کەمدەبێتەوە.ئەو خۆراکانە کامەن کە دەولەمەندن بە ماددەی ئاسن ؟• گۆشتی سور.• سەوزەوات بەشێوەیەکی گشتی.• بەرههەمە دانەوێلەییەکان وەک نیسک…هتدهەندێ لە چارەسەریەکان ئەم نەخۆشیە.١- پزیشک هەلدەستێ بە پێدانی جۆرە حەبێک کە “ ئاسن “ ی تيایە بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی ئاسن لە لەشدا بە گوێرەی پێویست.٢- پزیشك هەلدەستێ بە پێدانی دەرزیەک ڤیتامین “B12” تیایە بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی ڤیتامینەکان لە لەشدا بە گوێرەی پێویست.
شیکاری نەخۆشیەکان چیە ؟ شیکاری نەخۆشیەکان یەکێکە لە بنەڕەتیترین بەشەکانی تەندروستی کە پشت بە تاقیکردنەوەکانی تاقیگە دەبەستێت بۆ دۆزینەوە، پشتڕاستکردنەوەی نەخۆشیەکان. زۆربەی بڕیارە پزیشکییەکان پشتگیری لەم ئەنجامانەوە وەردەگرن، شیکاری نەخۆشیەکان ستونێکی سەرەکیی سیستەمی تەندروستییە. بەبێ ئەم تاقیکردنەوانە، زۆر نەخۆشی بە دروستی ناتوانرێ دەست نیشانبکرێن.
ئەندازیاری کۆمەڵایەتی یەکێکە لە گەورەترین هەڕەشەکانی سەر ئاسایشی ئەلیکترۆنی، لەم بابەتەدا باس لە چۆنیەتی پاراستنی زانیارییە کەسییەکانت و کەمکردنەوەی مەترسییەکان دەکەین.
بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری و پەیوەندییەکان (Information Technology - IT) یان وەک لە ناوەندی خوێندندا کورتکراوەتەوە بۆ (IT)، یەکێکە لە پڕخوازترین و گرنگترین بەشەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا. ئەم بەشە تیشک دەخاتە سەر بەکارهێنان، پەرەپێدان و بەڕێوەبردنی سیستەمە کۆمپیوتەرییەکان.