مەرج و یاساکان

زانیاریی یاسایی و ڕێساکانی بەکارهێنانی پلاتفۆرمی چارزان.

مەرجەکانی بەکارهێنانی وێبگەری چارزان

١. پێشەکی / مەبەست و ئامانجی وێبگەر.

چارزان یەکەمین وێبگەرە بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری، بابەت و ناوەڕۆکی فێرکاری بە زمانی کوردی زاراوەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان.بەکارهێنەران دەبێت ماڵپەڕەکە تەنها بۆ مەبەستە دروست و یاساییەکان بەکاربهێنن.

٢. کارە قەدەغەکراوەکان

١. بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی دوور لە داب و نەریتی کۆمەلایەتی، توندوتیژی، جیاکاری، یان هەر ناوەڕۆکێکی نایاسایی.

٢. ناوی پڕۆفایلی بەکارهێنەر دەبێت بە ناوی ڕاستەقینە و بە ڕێنووسی دروستی کوردی دروست بکرێت. بەکارهێنانی ناوی ساختە یان ناسنامەی نادروست ڕێگەپێنەدراوە.

٣. بڵاوکردنەوە یان بەکارهێنانی ناوەڕۆکی کەسانی تر بەبێ مۆڵەتیان.

٤. هەوڵدان بۆ تێکدانی سیستەمی ماڵپەڕ، هاککردن، یان هەر دەستکاریێکی نایاسایی.

٥. ئاستەنگکردنی کاری ماڵپەڕ یان ماف و ئاسایشی بەکارهێنەرانی تر.

٦. بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە، گوماناوی یان هەر ناوەڕۆکێک کە زیانی بگەیەنێت بە کۆمەلگە، دامەزراوەکان یان کۆمپانیاکان.

٧. بەکارهێنانی ماڵپەڕ بۆ هەر چالاکییەک کە پێچەوانەی یاساکان بێ.

٨. وێنەی پەیوەندیدار لە کاتی بڵاوکردنەوەی هەر بابەتێک، بە مەبەستی ڕوونترکردنەوە و باشترکردنی تێگەیشتن، وێنەیەکی پەیوەندیدار بە ناوەڕۆکی بابەتەکە لەگەڵی دابنرێت. بۆیە، تکایە هیچ بابەتێک بەبێ وێنەیەکی گونجاو و پەیوەندیدار بە ناوەڕۆکەکە بڵاو مەکەنەوە.

٣. پاراستنی مافی نووسەران

١. هەموو ناوەڕۆکە بڵاوکراوەکان لە ماڵپەڕی چارزان بەپێی یاسا پارێزراون.

٢. مافی نووسەرایەتی هەر بابەتێک بۆ نووسەرەکەی پارێزراوە، مەگەر لە بابەتەکەدا شتێکی تر ئاماژەی پێ کرابێت.

٣. کۆپیکردنەوە، بڵاوکردنەوە یان بەکارهێنانی ناوەڕۆک بەبێ مۆڵەتی نووسەر یان خاوەن ماف، ڕێگەپێنەدراوە.

٤. نووسەران خاوەنی ناوەڕۆکی خۆیانن. چارزان تەنها ناوەڕۆکەکان لە ماڵپەڕەکەدا بڵاودەکاتەوە.

٤. گۆڕینی مەرجەکان

چارزان دەتوانێت لە هەر کاتێکدا ئەم مەرجانە بگۆڕێت. ئەگەر گۆڕانکارییەکی گرنگ هەبێت، بەکارهێنەران ئاگادار دەکرێنەوە. بەردەوامبوون لە بەکارهێنانی ماڵپەڕ، بە مانای قبووڵکردنی گۆڕانکارییەکانە.

٥. یاساکانی بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆک

١. ناوەڕۆکی ئاینی، سیاسی و حیزبی

بڵاوکردنەوەی هەر جۆرە ناوەڕۆکێکی ئاینی، سیاسی یان حیزبی لە وێبگەری (چارزان) ڕێگەپێنەدراوە.

٢. زمانی ناوەڕۆک

بابەتەکان، نووسین و مەرجە تەنها بە زمانی کوردی بن. ناوەڕۆکی بە زمانی عەرەبی، ئینگلیزی یان هەر زمانێکی تری بیانی راستەوخۆ دەسردرێتەو.

٣. سەرچاوە و دروستی ناوەڕۆک

ناوەڕۆک ڕاست، ورد و دروست بن لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان بێت.

٤. ئاماژەدان بە سەرچاوەکان

سەرچاوەکان بە شێوەیەکی دروست ئاماژەیان پێ بدرێت.

٥. بابەتەکانی (Plagiarism)

ناوەڕۆک بردنی ئەدەبی (Plagiarism) یان کۆپی لە شوێنی تر نەبێت.

٦. ناوەڕۆکی پێچەوانەی یاسا و ئەخلاق

ناوەڕۆکی پێچەوانەی یاسا، ئەخلاقی گشتی یان مافی کەسانی تر نەبێت.

٧. مافی چارزان بۆ سڕینەوە یان دەستکاریکردن

چارزان مافی هەیە هەر ناوەڕۆکێک کە لەگەڵ ئەم مەرجانە ناگونجێت، بێ ئاگادارکردنەوە لاببات یان دەستکاری بکات.

٦. سنووری بەرپرسیارێتی

١. چارزان هەوڵ دەدات هەمیشە زانیاریی دروست، ورد و نوێ بڵاوبکاتەوە، بەڵام هیچ دلنیایەك نادات لەسەر دروستی، یان نوێبوونەوەی هەموو ناوەڕۆکەکان.

٢. هەر نووسەرێک بەرپرسی تەواوی ناوەڕۆکی ئەو بابەتانەیە کە بڵاوی دەکاتەوە، و ئەو بۆچوونانەی لە بابەتەکاندا دەردەبڕدرێن.

٣. چارزان لە هیچ حاڵەتێکدا بەرپرسیار نابێت لە بەرامبەر هەر زیانێکی ڕاستەوخۆ یان ناراستەوخۆ، مادی یان مەعنەوی، کە لە ئەنجامی بەکارهێنانی ماڵپەڕ، پشت‌بەستن بە ناوەڕۆکەکان، یان بڕیاردان بە پشتبەستن بە زانیاریی بڵاوکراوەکان ڕوو بدات.

٤. زانیاری و ناوەڕۆکەکانی چارزان تەنها بۆ مەبەستی زانیاری و ئاگادارکردنەوەن و نابێت وەک ڕاوێژی یاسایی، پزیشکی، دارایی یان پیشەیی تر لێیان تێبگەیت.

٥. چارزان مافی گۆڕین، نوێکردنەوە یان سڕینەوەی هەر بەشێک، کاتێك پێچەوانەی یاساکان بێ.

٧. پاراستنی زانیاریی کەسی

چارزان زانیاریی کەسیی بەکارهێنەران دەپارێزێت و تەنها بەپێی سیاسەتی نهێنی و یاساکان بەکاریدەهێنێت.

٨. سیاسەتی تەمەن

بەکارهێنانی ماڵپەڕی چارزان بۆ کەسانی ١٨ ساڵ و سەرەوە ڕێگەپێدراوە. ئەگەر تەمەنت لەو تەمەنە کەمترە، تکایە تەنها وەک سەردانیکەر لە وێبگەرەکە بەشدار بە.

٩. پەیوەندی

بۆ هەر پرسیارێک سەبارەت بە ئەم مەرجانە، لە ڕێگەی ئیمەیڵی خوارەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن.

info@çarzan.com