وێنە و ڤیدیۆ

گەلەری میدیای چارزان: کۆکراوەی وێنە و ڤیدیۆکان.

تکایە چاوەڕوانبە...
ئەسپێی سەر

ئەسپێی سەر

ئەسپێی سەر چیە ؟ ئەسپێ مێرووی بچووکی سەر پێستی سەرە و خوێنی مرۆڤ دەمژێت، کێشەیەکی باوە بە تایبەت لە منداڵاندا بەڵام نیشانەی خراپی پاکوخاوێنی نییە، هەروەها تۆشکە یەکێکە لە گرفتەکان بۆ هەندێک کەس و بەدەستییەوە دەناڵێنن. ناوەندەکانی کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان (CDC) دڵنیایی دەدەن کە نەخۆشی ناگوازێتەوە. چۆن دەگوازرێتەوە و نیشانەکانی چین؟ زۆرترین جار لە رێگەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی سەر-بۆ-سەرەوە دەگوازرێتەوە وەک لە کاتی یاریکردنی منداڵان ئاماژە بەوە دەکات گواستنەوە لە ڕێگەی شتی هاوبەشەوە (وەک شانە و کڵاو) کەمترە نیشانە باوەکان بریتین لە خورانێکی زۆر لەسەر پێستی سەر هەستکردن بە جوڵە لە قژدا و بینینی ئەسپێی زیندوو یان هێلکەکانی (ڕشک) کە بە تاڵە قژەوە نووساون بەتایبەت نزیک گوێ و پشتەمل. چارەسەر و خۆپارێزی: چارەسەرەکان بریتین لە دەرمانی بێ ڕەچەتە : شامپۆ و لۆشنی تایبەت کە لە دەرمانخانەکاندا هەن. دەرمانی پزیشکی: ئەگەر دەرمانی بێ رەچەتە کاریگەری نەبوو شانی تەڕ: بەکارهێنانی شانەی ددان ورد لەسەر قژی تەڕکراو بە نەرمکەرەوە. پاککردنەوە: شووشتنی جلوبەرگ و جێگەی بەکارهاتوو بە ئاوی گەرم. بۆ خۆپارێزی: دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی سەر-بۆ-سەر. هاوبەشی نەکردنی کەرەستەی تایبەت بە سەر وەک شانە و کڵاو پشکنینی بەردەوامی سەری منداڵان زانیاریی گرنگ: تووشبوون پەیوەندی بە پاکوخاوێنییەوە نییە ئەسپێ لەسەر ئاژەڵان ناژی ئەسپێ نافڕێت و باز نادات

ئالای کوردستان

ئالای کوردستان

ئالای کوردستان . لە (١٧) ی کانوونی یەكەمی هەموو ساڵێک، رۆژی ئاڵای كوردستانە، لەو رۆژەدا هاووڵاتیان ئاهەنگ دەگێڕن و رێوڕەسمی جیاواز سازدەکەن، و کچان و کورانی کورد بە جڵ و بەرگی کوردی رەنگا و رەنگ بەشداردەبن . ئاڵای کوردستان به‌سمبولی نه‌ته‌وه‌ی كورد داده‌نرێت، ئه‌م ئاڵایه‌ لە تەواوی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ھەرێم دادەنرێت و لە دامودەزگا حکومییەکان و ئۆرگانە فەرمییەکان شەکاوەیە، وەک ئاڵای تەواوی کوردستان دەبینرێت. ئاڵای کوردستان نزیکەی هەشت دەیە لەمەوبەر و بۆیەكەمجار لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکرا، پاش راگەیاندنی کۆماری کوردستان لەسەر دەستی قازی محەمەد، ئاڵای کوردستان بە فەرمی لەسەر دامودەزگاکانی کۆمار دانرا. ئاڵای کوردستان لە سێ رەنگی (سوور و سپی و سەوز و زەرد) پێکھاتووە، خۆرێکی زێڕین لە ناوەڕاستیدا کە (٢١) تیشکە، واتای رێکەوتی ٢١/٣ دەگەیەنێت، کە سەرەتای ساڵی کوردییە،یەکەم رۆژی جەژنی نەتەوەی کوردی (نەورۆز) ە. (٢٧) ساڵ لەمەوبەر و لە رۆژی (١١) ی تشرینی یەکەمی (١٩٩٩)ز پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنێکدا بە سەرۆکایەتی بەرێز(جەوهەر نامیق) سەرۆکی کۆچکردووی پەرلەمانی کوردستان، یاسای ئاڵای کوردستانی پەسەندکرد، پێنج ساڵ دواتر و لە رۆژی (١٩)ی حوزەیرانی (٢٠٢٤) پەرلەمانی کوردستان (١٧)ی کانوونی یەکەمی هەموو ساڵێکی بە رۆژی ئاڵا دیاریکرد، کە بەگوێرەی بڕیارەکە دەبێت لەو رۆژەدا سەرجەم ئاڵاکانی سەر دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان بگۆڕدرێن و نوێبکرێنەوە.

باوکی روحی نەتەوەی کورد ( ملا مستەفا بارزانی)

باوکی روحی نەتەوەی کورد ( ملا مستەفا بارزانی)

کورتەک لە ژیانی باوکی روحی نەتەوەی کورد ( ملا مستەفا بارزانی ). موستەفا بارزانی (١٩١٦–١٩٧٩ز) یەکێک بوو لە گەورەترین سەرکردە کوردەکان و ڕابەرێکی سەرەکی لە خەباتی مافی گەلی کورد. لە بارزان لەدایک بوو و لە منداڵیدا دەست بە خەباتی سیاسی و سەربازی کرد. ئەو سەرکردایەتیی شۆڕشە کوردیەکانی کرد لە عێراق و بە تایبەتی لە ساڵانی 1960–1970، بۆ بەدەستهێنانی ماف و خودموختاری بۆ کورد. بارزانی دامەزرێنەری حزبی ( پارتی دیموکراتی کوردستان) بوو، کە تا ئێستا یەکێکە لە گرنگترین پارتە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان. لە کۆتایی ژیانی، دوای ساڵانێک خەبات، لە دەرەوەی وڵات بەهۆی نەخۆشیەوە لە ساڵی 1979 کۆچی دوایی کرد. بەهۆی ڕۆڵی گەورەی، لەناو کورداندا بە “ملا مستەفا” (باوکی نەتەوەت کورد) ناسراوە و هێمایەکی خەبات و ناسنامەی نەتەوەییە…