دەربارەی وێبگەی چارزان .
دەربارەی وێبگەی چارزان.
وێبگەی (چارزان) پلاتفۆرمێکی دیجیتاڵی تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی زانستی، پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی بە زمانی کوردی ( هەمووشێوەزارەکان ). ئەم وێبگەیە بە مەبەستی پەرەپێدانی کەلتووری خوێندنەوە و زیادکردنی دەستگەیشتن بە زانیارییە ڕاستەقینە و نوێیەکان دروستکراوە، بۆ ئەوەی خوێنەرانی کورد بتوانن بە زمانی خۆیان لە سەرچاوەی باوەڕپێکراوی کوردی (خوێنەر،نوسەر،وەرگر) بن.
ئامانجەکان.
ئامانجە سەرەکییەکانی وێبگەی چارزان بریتین لە:
• بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی زانستی و ئەکادیمی بە زمانی کوردی هەموو شێوەزارەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان .
• پشتگیری و هەڵگرتنی توانای نووسەران و پسپۆڕانی کوردستان .
• دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی خوێنەری ئاگادار و هۆشیاری کوردی.
• وەڵامدانەوە پرسیارەکانی پەروەردەیی و زانستییەکان لە کۆمەڵگادا.
مێژووی دامەزراندن.
وێبگەی چارزان لە ساڵی ٢٠٢٢ دەستی پێکرد وەک بیرۆکە لە ساڵی ٢٠٢٥ دا دامەزرا، بە ئامانجی بەهێزکردنی بەکارهێنانی زمانی کوردی لە بوارە دیجیتاڵییەکاندا. لە ماوەی کارکردنی خۆیدا، زیاتر لە ٥٠ نووسەر و پسپۆڕی جیاواز بەشدارییان کردووە، کە ئەمە نیشانەی پشتیوانییەکی بەهێزە لە لایەن کۆمەڵی ئەکادیمی و ڕۆشنبیریی کوردیەوە.
تیمی چارزان
تیمی چارزان پێکهاتووە لە کۆمەڵێک پسپۆڕ لە هەموو بوارەکانی وەک (تەندروستی ،تەکنۆلۆجیا، پەروەردە، نووسین…) ئەندامانی تیمەکە هەموویان لە ناوچە جیاوازەکانی (کوردستان)ن ، و بە هاوکارییەکی هاوبەش کار دەکەن، و
هەولدەدەن بە شێوەیەکی رێکخراو و ئەکادیمی، زانیاری بە زمانی کوردی بڵاو بکەنەوە و بەشداری بکەن لە دروستکردنی بنەمایەکی بەهێز بۆ فێربوون و توێژینەوە، و
و بەرزکردنەوەی ئاستی زمان و زانستی کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگای کوردی.