پرسیارەکان دەربارەی بڵاوکردنەوەی بابەتەکان لە وێبگەری چارزان ؟
پرسیارەکان دەربارەی بڵاوکردنەوەی بابەتەکان لە وێبگەری چارزان .
١. چۆن دەتوانم بابەت بڵاو بکەمەوە؟
• سەرەتا هەژمارێک دروست بکە لە وێبگەری چارزان.
• پاشان، لە بەشی داشبۆرد بابەتەکەت بڵاو بکەوە بۆ پێداچوونەوە لەلایەن سەرپەرشتیارانی وێبگەر.
٢. ئایا بڵاوکردنەوەی بابەت پارەیە؟
• نەخێر. بەکارهێنان و بڵاوکردنەوەی بابەتەکان لە چارزان بەتەواوی بێبەرامبەرە و مەبەستی سەرەکییەتی خزمەتکردن بە زمانی کوردییە بە هەموو زاراوەکان.
٣. دەتوانم بابەتەکان لە شوێنی تر بەکاربهێنم؟
• بەڵێ، دەتوانیت بەکاربهێنی.
• مەرجەکان:
سەرنج/بێ جێ بەجێکردنی ئەم مەرجانەی خوارەوە رێگەپێدراو نیە .
• ئاماژەپێکردنی سەرچاوەی بابەت کە وەرگیراوە لە (وێبگەری چارزان).
• ناوی نووسەری ئاماژەپێبکە لە کاتی بلاوکردنەوەی بابەتەکان لە شوێنی تر .
٤. ئایا بلاوکردنەوەی بابەتەکان بە زمانی بیانی رێگە پێدراوە؟
• نەخێر ، بلاوکردنەوە ی بابەت بەزمان و زارەوەکانی تر رێگەپێدراو نیە ، زمانی بلاوکردنەوە تەنها ( زمان و زارەکانی کوردی) یە.