پرسیارەکان دەربارەی بڵاوکردنەوەی بابەت لە وێبگەی چارزان
پرسیارەکان دەربارەی بڵاوکردنەوەی بابەت لە وێبگەی چارزان
١. چۆن دەتوانم بابەتێک بڵاو بکەمەوە؟
سەرەتا هەژمارێک لەسەر وێبگەی چارزان دروست بکە.
پاشان، لە بەشی Dashboard بابەتەکەت بنێرە بۆ ئەوەی لەلایەن تیمی بەڕێوەبەرایەتیی وێبگەکەوە پشکنین و هەڵسەنگاندن بۆ بکرێت.
٢. ئایا بڵاوکردنەوەی بابەت پارەیە؟
نەخێر. بەکارهێنانی وێبگەی چارزان و بڵاوکردنەوەی بابەت لەسەری بە تەواوی بەخۆڕاییە.
ئامانجی سەرەکیی چارزان خزمەتکردن بە زمانی کوردییە، بە هەموو شێوەزار و زاراوەکانی.
٣. ئایا دەتوانم بابەتەکانی چارزان لە شوێنەکانی تردا بەکاربهێنم؟
بەڵێ، دەتوانیت بابەتەکانی چارزان لە شوێنەکانی تردا بەکاربهێنیت، بەڵام دەبێت ئەم مەرجانە جێبەجێ بکرێن:
دەبێت سەرچاوەی بابەتەکە نیشان بدرێت و باس بکرێت کە بابەتەکە لە وێبگەی چارزانەوە وەرگیراوە.
دەبێت ناوی نووسەری بابەتەکەش لە کاتی بڵاوکردنەوەی لە شوێنەکانی تردا نیشان بدرێت.
بەبێ جێبەجێکردنی ئەم مەرجانە، دووبارە بڵاوکردنەوەی بابەتەکان ڕێگەپێدراو نییە.
٤. ئایا بڵاوکردنەوەی بابەت بە زمانەکانی تر ڕێگەپێدراوە؟
نەخێر. بڵاوکردنەوەی بابەت بە زمان یان زاراوەکانی تر ڕێگەپێدراو نییە.
تەنها زمانی ڕێگەپێدراو بۆ بڵاوکردنەوەی بابەت، زمانی کوردی و هەموو شێوەزار و زاراوەکانی زمانی کوردییە.