ماسی لە خەودا
هەر کەس لە خەویدا ماسی کڕی یان ماسیان بۆ هێنا یان ماسی ڕاوکرد
، ئەگەر ژمارەی ماسییەکانی زانی و تا چوار ماسی بوو نیشانەی هاوسەرگیرییە
بەڵام ئەگەر ژمارەی ماسییەکان زۆر بون و نەیزانی چەن ماسین ، نیشانەی ڕسقی ڕۆزی حەڵاڵە کە ئەو کەسە دەستی ئەکەوێت.
ئەگەر کەسێک ببینێ ماسی بچوکی بە دەستەوەیە و لە ڕۆندا سوری دەکاتەوە ، ئەوا نیشانەی ئەوەیە کە پارە لە شتێکدا سەرف ئەکات کە شتەکە بێ سود و بێ کەڵکە.
ئەگەر کەسێک لە خەویدا ماسی بچوک ببینێ لە خەودا ، ئەوا نیشانەی خەم و خەفەتە
ئەگەر کەسێک بینی لە خەویدا ماسی ڕاو دەکات بەڵام لە ئاوێکی لێڵدا ئەوا نیشانەی خەم و کێشەیە. بەڵام ئەگەر لە ئاوی ڕوندا ڕاوە ماسی کرد
ئەوا نیشانەی ڕسق و ڕۆزی حەڵاڵە بە ئیزنی خوا.
ئەگەر کەسێک بینی لە خەویدا ماسی گەورە ڕاو ئەکات ، ئەمە نیشانەیە بۆ ئەوەی قازانج و کەڵک و سودێکی زۆرە لە ئیشەی بە دەستیەوەیە.
ئەگەر کەسێک لە خەویدا ماسی مردوو ببینێ یاخود بیگرێ لە ئاودا یاخود ماسی مردوو ببینێ لە ئاودا ئەوا نیشانەی ئەوەیە کە ئومێدی بە شتێکە کە نایەتە دی
یاخود ببینی ماسی مردارەوە بوو لەخەودا بەمانای ئەوە دێت ڕەنگە كەسێك دزیت لێبكات .
ئەگەر بینیت لە خەوتدا ماسی لە ئاسمانەوە بەر ئەبێتەوە یاخود وەک و باران ماسی ئەباری ، ئەوا بەڵگەی گیرابونی دوعایە وە زاڵ بونە بەسەر کەسانێکا کە دژایەتی ئەکەن.
ئەگەر کەسێک لە خەویدا بینی ماسی زیانی پێ دەگەیەنێت ، ئەوە واتای ئەوەیە کە کاربەدەستی ئەو وڵاتە توشی زیانی ئەکەن ، ئیتر پۆلیسە سەربازە هەر کەسێک بێت کە
کار بە دەستە لە وڵات ، خوا بمانپارێزێت ئامین.
ئەگەر کەسێک کۆمەڵێک ماسی لە خەویدا ببینێ ، ئەوا مانای ئەوەیە کە یان پیاوێکە چۆتە داوای ئافرەتێک یاخود ئافرەتێکە پیاوێک هاتۆتە داوای
یاخود کەسێکە ئەیەوێت بازرگانی بکات وە نوێژی ئیستیخارە ئەکات وە ماسی لە خەویدا دەبینێت ، واتای ئەوەیە ئەو کارە کردنی کارێکی باشە بۆ ئەو دوو جۆرە
کەسێک کە خەریکی بازرگانییە یان دەستنیشانکردنی هاوسەرە بۆ هاوسەرگیری بۆ هەردوو ڕەگەز
ئەگەر کەسێک لە خەویدا ببینێ ماسی لە دامێنییەوە یەتە دەرەوە چ پیاو بێت یاخود ژن ، بەڵگەی بونی منداڵە
ماسی لهخهودا باشه بەتایبەت ئهگهر سوور کرابۆوه خواردنی ماسی سوێر بەڵگەیه لهسهر سوود و قازانج وپارهو دهست کهوته بەڵام کەسێکی شەكەت و ماندوە
ژن لەخەودا ماسی ببینێ دووگیانه به کچ یاخود ههواڵی خۆشه
ماسی لهخهودا بەدی هاتنی هیواو ئاواته یاخود بەجێ هێنانی پێداویستیه
ئەگەر لەخەوتدا لە دەریا یان لەناو ڕوبارێكدا ماسیت بینی ئەوە مانای وایە گەشت دەكەیت و پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكانت پتەوتر دەبێت لەگەڵ دەوروبەرەكەت
بینینی كۆمەڵێك ماسی جیاواز لەخەودا مانای ئەوە دەبەخشێت كە لەگەڵ كۆمەڵێك كەس كاردەكەیت و سەركەوتوو دەبیت و بڕێكی باش پارەت دەست دەكەوێت .
ئەگەر لەخەوتدا لەكەناری دەریایەك بویت و ماسیەك بەرەو ڕووت هات ئەوە ڕەنگە پێشوازی لەكەسێك بكەیت كە دەمێكە نەتبینیوە .
ئەگەر كەسێك لە خەویدا ماسی لەسەر جێگەی نوستنەكەی ببینێت ئەوە ڕەنگە نەخۆش بكەوێت .
ماسی باشه بۆ ئهو کهسانهی نیازی هاوسەرگیریان ههیه ئەگەر لەخەوتدا ماسی هاتە بەردەمت و هاوسەرگیریت نەكردبێت ئەوە هاوسەرگیری دەكەیت .
ئەو كەسەی لە خەویدا ماسی لە دەمی بێتە دەرەوە ئەوە قسەی نەشیاو و نەگونجای لەسەر كەسێك كردوە