وشەی سبەینە

وشەی سبەینە لە زمانی کوردی بە واتای بەیانی واتا سەرەتای خۆرهەڵاتن دێت لە زمانی کوردیدا بۆ هەر دوو کاتژمیرێک ناوێکی جیای هەیە بەڵام بە گشتی وشەی سبەینی لە ڕووناک بوونی دونیا تا کاتژمیر ١١ بەیانی بەکار دێت هاوتای وشەی (morning) لە زمانی ئینگلیزیدا، وە بەهۆی دەوڵەمەندی زمانی کوردی ئەم وشەیە لە هەر ناوچەیەک بە جۆرێک دەگوترێت وەک لە خوارەوە لەسەر شێوەزارەکان دەیخەینە ڕوو:-

بەیانی شێوە زاری سۆرانی بۆ ناوچەکانی (سلێمانی، هەولێر سۆران، کۆیە، ڕانیە، قەڵادزی، موکریانی مهاباد و بۆکان، بانە، سەقز) بەکار دێت.

سبەه sibeh لە شێوەزارەکانی کرمانجی بۆ ناوچەکانی (زاخۆ، ئامێدی، بۆتان، هەکاری، شەمزینان، عفرین، کۆبانی، قامیشلۆ، ماردین، وان) بەکاردێت.

بەیان لە شێوە زارەکانی لەکی و هەورامی بۆ ناوچەکانی (هەورەمانی تەخت، پاوە، نۆدشە، ئۆرامان، کرماشان هەلیلان، کوهدەشت، نورئاباد) بەکاردێت.

sive, siba بۆ شێوەزاری زازاکی بۆ ناوچەکانی (دەرسیم، پالوو، چەمشگەزەک، ئەرزنجان) بەکار دێت.

سبەینی، سبیانێ، سبانێ، سپیدی لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بەکار دێن.

پێداچوونەوەکان

0 پێداچوونەوە

هیچ پێداچوونەوەیەک نییە

کتێبە هاوشێوەکان

بابەتەکانی تر لەوانەیە سوودی هەبێت بۆت.

بینینی هەمووی
ناکردن لە زمانی کوردی دا

ناکردن (Negation) یەکێکە لە بەشە سەرەکییەکانی ڕێزمانی کوردی کە بۆ نەهێشتنی کردار یان ڕەتکردنەوەی ڕاستییەک بەکاردێت. لە زمانی کوردیدا، ناکردن بە دوو شێوەی سەرەکی ڕوودەدات: پێشگری (نەـ) و پاشگری (ـنا). ئەم ڕاپۆرتە باس لە جۆرەکانی ناکردن، بەکارهێنانیان، و جیاوازییەکانیان دەکات