چۆن لە ٧ ڕۆژدا بەسەر تەمەڵییدا زاڵ بیت؟
👀زۆربەی خەڵک وا دەزانن تەمەڵی واتە «بێ ئیرادەیی»، بەڵام ڕاستییەکە شتێکی ترە. تەمەڵی کاردانەوەیەکی بەرگری مێشکە، نەک لاوازیی کەسایەتی تۆ!
🧠مێشک چۆن کار دەکات؟
ئەم دەروونناسە ژاپۆنییە دوای ساڵانێک لێکۆڵینەوە لەسەر ڕەفتاری مرۆڤ گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە:
🔗مێشکی مرۆڤ بۆ مانەوە (Survival) دروست کراوە، نەک بۆ پێشکەوتن.
🧷هەر کارێک کە زۆر وزەبەر بێت، ناڕوون بێت یان گەورە بێت، لای مێشک وەک «هەڕەشە» دەبینرێت.
📖ئەنجامەکەی چییە؟
مێشک هانت دەدات بۆ ڕاکردن، سەرقاڵبوون بە مۆبایل، خەوتن و دواخستنی کارەکان.
چارەسەرە سادەکە: یاسای «دەسپێکی بچووک»
ڕێگاکە ئەوەیە کە دەسپێکی کارەکان بە ڕادەیەک بچووک بکەیتەوە کە مێشک بە هیچ شێوەیەک هەستی پێ نەکات و وەک هەڕەشە نەیبینێت:
• مەڵێ «دەخوێنم»، تەنها کتێبەکە بکەرەوە.
• مەڵێ «وەرزش دەکەم»، تەنها پێڵاوەکانت لەپێ بکە.
• مەڵێ «ئیش دەکەم»، تەنها ٢ خولەک کات دیاری بکە.
📌کاتێک دەست پێ دەکەیت، ڕووداوێکی گرنگ ڕوودەدات: مێشک لە دۆخی بەرگری دێتە دەرەوە و بە شێوەیەکی سروشتی دەچێتە دۆخی هاوکاری.
🎛️ پلانی ٧ ڕۆژەکە
ئەم دەروونناسە تێگەیشت کە ئەگەر تەنها ٧ ڕۆژ لەسەر یەک ئەم کارە بکەیت:
1. بەرهەڵستی دەروونی کەم دەبێتەوە.
2. دەستپێکردن زۆر ئاسان دەبێت.
3. ئیتر «تەمەڵی» نابێتە ناسنامەی تۆ و لێت دەبێتەوە.
وەرگیراوە لە سەکوی : @nawroz j hama