Neuroleadership: چۆن زانستی مێشک شێوازی سەرکردایەتی دەگۆڕێت؟

Neuroleadership بابەتێکی زانستیی نوێیە کە نیشان دەدات چۆن زانستی مێشک دەتوانێت بڕیاردان، متمانە، هاندان و کارایی سەرکردەکان باشتر بکات.

چۆن زانستی مێشک شێوازی سەرکردایەتی دەگۆڕێت؟

Neuroleadership بوارێکی نوێی زانستییە کە لە کۆتایی دەیەی ٢٠٠٠ەکاندا سەریهەڵدا و ئامانجی ئەوەیە دۆزینەوەکانی Neuroscience لەگەڵ زانستی سەرکردایەتی یەکبخات. ئەم بوارە نیشان دەدات کە مێشکی مرۆڤ چۆن لە کاتی بڕیاردان، هاندان، متمانە، چارەسەرکردنی ناکۆکی و گۆڕانکاری وەڵام دەدات. لەڕێگەی ئەم زانستە، سەرکردەکان دەتوانن ژینگەیەکی کار دروست بکەن کە تیایدا کارمەندان هەست بە سەلامەتی، ڕێز و متمانە بکەن و کارایییان بەرزتر بێت.

مۆدێلی SCARF

یەکێک لە گرنگترین بنەماکانی Neuroleadership مۆدێلی (SCARF)یەکە لەلایەن David Rock پێشکەش کرا. ئەم مۆدێلە باس لە پێنج پێویستیی سەرەکیی مێشکی مرۆڤ دەکات:

  • Status: هەستی بەها و پلەی تاک لەناو تیم.

  • Certainty: دڵنیایی و زانینی ئەوەی چی ڕوودەدات.

  • Autonomy: هەستی سەربەخۆیی و بەشداری لە بڕیاردان.

  • Relatedness: متمانە و پەیوەندیی باش لەگەڵ هاوکاران.

  • Fairness: دادپەروەری لە بڕیار، هەڵسەنگاندن و دابەشکردنی دەرفەتەکان.

ئەگەر یەکێک لەم پێویستییانە زیانی پێ بگات، مێشک وەک هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە وەڵام دەدات. ئەگەر پارێزراون، مێشک دۆخی پاداشت هەست پێدەکات و هاندان و بەرهەمهێنان زیاد دەبن.

سترێس و کاریگەریی لەسەر مێشک

کاتێک مرۆڤ لەژێر فشار یان سترێس دەبێت، Amygdala زوو چالاک دەبێت. ئەمە دەبێتە هۆی زیادبوونی هەستی ترس و کەمبوونەوەی توانای بیرکردنەوەی لۆژیکی. لە ئەنجامدا، کەسەکە بڕیارە خێرا و هەڵەکارتر دەدات، داهێنان کەم دەبێت و چارەسەرکردنی کێشە ئاڵۆزتر دەبێت. بۆیە سەرکردەی سەرکەوتوو دەبێت ژینگەیەکی ئارام، ڕوون و دادپەروەر دروست بکات.

متمانە و ڕۆڵی Oxytocin

توێژینەوەکانی Paul Zak نیشانیان داوە کە هۆرمۆنی Oxytocin بناغەی متمانە و هاوکارییە. کاتێک سەرکردە ناسینەوەی کاری باش دەکات، زانیاری بە ئاشکرا هاوبەش دەکات، سەربەخۆیی دەدات بە کارمەندان و مامەڵەی مرۆڤانە دەکات، ئاستی Oxytocin بەرز دەبێتەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی متمانە، دڵسۆزی، بەرهەمهێنان، داهێنان و مانەوەی کارمەندە بەتواناکان.

Neuroleadership لە شوێنی کار

ڕێکخراوە سەرکەوتووەکان ئەمڕۆ بنەماکانی Neuroleadership لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆیی، ڕاهێنانی سەرکردەکان، چارەسەرکردنی ناکۆکی، بەڕێوەبردنی گۆڕانکاری و دروستکردنی کولتووری دامەزراوە بەکاردەهێنن. ئامانج ئەوەیە هەستی هەڕەشە لە مێشکی کارمەندان کەم بکرێتەوە و هەستی متمانە، دادپەروەری و هاوکاری بەرز بکرێتەوە. بەشێویەکی گشتی Neuroleadership نیشان دەدات کە سەرکردایەتی تەنها هونەرێکی سروشتی نییە، بەڵکو زانستێکە کە دەتوانرێت فێربکرێت و گەشەی پێ بدرێت. تێگەیشتن لە شێوازی کارکردنی مێشک یارمەتیدەری سەرکردەکانە بۆ ئەوەی بڕیارێکی باشتر بدەن، متمانە دروست بکەن، هاندان زیاد بکەن و تیمێکی سەرکەوتوو بنیات بنێت.

سەرچاوەی زانستی :

  1. Rock, D. (2008). SCARF: A brain-based model for collaborating with and influencing others. NeuroLeadership Journal, 1, 1–9.

  2. Rock, D. (2009). Your Brain at Work: Strategies for Overcoming Distraction, Regaining Focus, and Working Smarter All Day Long. Harper Business.

  3. Zak, P. J. (2017). The Neuroscience of Trust. Harvard Business Review, 95(1), 84–90.

  4. NeuroLeadership Institute. (2025). SCARF in 2025: Updating the Social Neuroscience of Collaborating with Others.

  5. Bergner, S., & Engelbert, L. H. (2025). Neuroscience in Leadership Research: Neuroleadership. In Handbook of Leadership (2nd ed.). Springer.

  6. Goleman, D. (2017). Leadership That Gets Results. Harvard Business Review Press.

  7. Lieberman, M. D. (2013). Social: Why Our Brains Are Wired to Connect. Crown Publishers.

  8. Kahneman, D. (2011). Thinking, Fast and Slow. Farrar, Straus and Giroux.

پێداچوونەوەکان

0 پێداچوونەوە

هیچ پێداچوونەوەیەک نییە

کتێبە هاوشێوەکان

بابەتەکانی تر لەوانەیە سوودی هەبێت بۆت.

بینینی هەمووی
هیچ بابەتێکی تر نەدۆزرایەوە