ئاسن چیە ؟ئاسن یەکێکە کە کانزا گرینگەکان لە لەشدا ئاسن یەکێکە لە پێکهێنەرەکانی هیمۆگلۆبینی خوێن . کە هیمۆگلۆبین لە خرۆکە سورەکان هەیە و ئوکسجین دەگوازێتەوە بۆ خانەکانی لەش .لە کاتی کەمی ئاسن چی روودەدات؟کاتێک ئاسن کەم بێت ،ئەوا خڕۆکە سورەکان کەم دەبێت،وە ئوکسجینی پێویست ناگەرێتەوە بۆ خانەکانی لەش کەمی مادەی ئاسن باوترین هۆکارە بۆ روودانی کەم خوێنی.ئەو هۆکارانە چین کە دەبنە هۆی روودانی کەمخوێنی بە هۆی کەمی ئاسن ؟١- لە ئافرەتاندا بەهۆی خوێن لێ رۆیشتن لە سوری مانگانەدا .٢- بەهۆی وەرنەگرتنی رێژەی پێویستی ماددەی ئاسن لە خۆراکەوە .٣- بەهۆی بوونی خوێنبەربوونی ناوەکی واتا لە ناوەوەی لەش ئەمەش بەهۆی برین یان نەخۆشی وەک شێرپەنجە.٤- بەهۆی ئەوەی لەش توانای مژینی ئاسنی نەبێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی هەندێ نەخۆشی یان بەشێک لە ریخۆڵە باریکە و گەدە لێی برابێت .نیشانەکانی کەمی ئاسن چین؟• هەستکردن بە لاوازی.• ماندوبوون بە ئاسانی.• تووشی سەرسوڕان دەبێ.• سەرئێشە.• رەنگ زەردبوون.• تەنگە نەفەسی.• وە لە منداڵدا گەشەیان زۆر کەمدەبێتەوە.ئەو خۆراکانە کامەن کە دەولەمەندن بە ماددەی ئاسن ؟• گۆشتی سور.• سەوزەوات بەشێوەیەکی گشتی.• بەرههەمە دانەوێلەییەکان وەک نیسک…هتدهەندێ لە چارەسەریەکان ئەم نەخۆشیە.١- پزیشک هەلدەستێ بە پێدانی جۆرە حەبێک کە “ ئاسن “ ی تيایە بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی ئاسن لە لەشدا بە گوێرەی پێویست.٢- پزیشك هەلدەستێ بە پێدانی دەرزیەک ڤیتامین “B12” تیایە بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی ڤیتامینەکان لە لەشدا بە گوێرەی پێویست.
بابەتە ئەکادیمییەکان و توێژینەوەکان
گەڕان بکە لە ناو سەدان بابەت، توێژینەوە، و وتاری زانستی لە بوارە جیاوازەکاندا.
@چارزان@ئاسن@خوێن
تکایە چاوەڕوانبە...
ئاسن لە خوێندا چیە؟
#@چارزان@ئاسن@خوێن
2026-04-24