گشتی 2026-07-30

قازی محمد کێە؟

قازى محەمەد یەکێکە لە هەرە بەناوبانگترین کەسایەتییەکانى کوردستان، ئەو خاوەن ڕۆشنبیرییەکى فراوان بووە بەهۆى ئەوەى کەلە زانستەکانى شەریعەت وفیقهى ئیسلامى وئاییندا شارەزابوو، لەپاڵ زمانى کوردیدا کە زمانى دایک بووە هەرسێ زمانى فارسی و تورکى و فەرەنسی بەباشی زانیوە، هەروەها شارەزایی لەهەردوو زمانى ئینگلیزى وڕوسیدا هەبووە، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا کەسایەتییەکى سادەى هەبووە، بەشیوەیەک کە خۆشەویستى لەدڵى هەموو ئەو کەسانەدابووە کە پێی گەیشتوون وهەروەها بەردەوام داکۆکیکارى مافی نەتەوەیی نەتەوەى کورد بووە.

قازى محەمەد لە خێزانیکى خانەدان بووە بەڵام هەرگیز لە ئازار و مەینەتییەکانى میللەتەکەى دانەبڕاوە، بەڵکو بەردەوام پەیوەندییەکى پتەوى لەگەڵ خەڵکە هەژار ونەدارانى میللەتەکەیدا هەبووە، هەروەها هەوڵى داوە کە کێشەکانیان چارەسەر بکات، ئەوەش لەڕیگاى گوێگرتن لە داخوازى و پرسیارە ئایینى و شەرعییەکانیانەوە. لەهەمانکاتدا هەوڵى بڵاوکردنەوەى زانست وخوێندنى دەدا لەنیو میللەتەکەیدا بۆ ئەوەى بتوانن ڕووبەڕووى زۆر وستەمى داگیرکەران ببنەوە، لەم ڕووەوە تەنیا گرنگى بە ناوچەى مەهاباد نەدەدا، بەڵکو خەمى تەواوى ناوچە کوردییەکانى هەڵگرتبوو. بەهۆى نزیکى شارى مەهاباد لە سنورى یەکێتیی سۆڤییەتەوە، قازى محەمەد هەوڵیداوە کە پەیوەندییەکى بەهێز لەگەڵ سۆڤییەتدا دروست بکات، چونکە پێی وابوو کە گەلانى ئەو وڵاتە ئازادى خۆیان بەدەست هیناوە.
لەسەرەتاى سییەکاندا قازى محەمەد بوو بەئەندامى پارتى خۆیبوون، کەلە ساڵى 1927 بە یارمەتى ئیحسان نورى پاشا داواى سەربەخۆیی کرد لە کوردستانى باکور، لەسالى 1944 کۆمەلەى ژیانەوەى کورد دروست بوو، ئەم کۆمەڵەیە سەرەتاى دروست بوونى پارتى دیموکراتى کوردستانى ئێران بوو کە دواتر قازى محەمەد بوو بەسەرۆکى، بەرنامەى ئەم پارتە لەسێ خالى سەرەکیدا کۆکرابۆوە کە بریتى بوو لە ئازادى بۆ ئێران، خودموختارى بۆ کوردستان، پیکەوەژیانى برایانە لەگەڵ نەتەوەکانى فارس و ئازەرى و تەواوى نەتەوەکانى دیکەى ئێران.

لە 1945/12/16 دا قازى محەمەد لە گۆرەپانى چوارچرا لە شارى مەهاباد جیابوونەوەى ناوچەى مورکیانى لە حکومەتى تاران ڕاگەیاند وهەروەها ئاڵاى ئێرانیان لەسەر باڵەخانەى قوتابخانەکان وفەرمانگاکان داگرت.

لە 1946/1/22 کۆمارى مەهابادى ڕاگەیاند، ئەو کاتەدا ناوچەکە بە بارودۆخێکى ئاڵوزدا تێدەپەرى، دواتر لەلایەن جەماوەرەوە قازى محەمەد وەک سەرۆک کۆمارى مەهاباد هەڵبژێردرا وەکو یەکەمین سەرۆک کۆمارى کوردستان ولە بۆنەیەکى شکۆمەندانەدا ئاڵاى کوردستانیان هەڵکرد کەلەهەرسی رەنگى سوور وزەرد وسەوز پێک هاتبوو.

بەهۆى گۆرانکاری وئابورى وکۆمەلایەتییە ناوخۆیی ودەرەکییەکانەوە، لەتەمەنیکى کورتدا کۆمارى مەهاباد هەرەسی هینا، ئەوەش بەهۆى پلانگێڕى بەریتانیا وئەمریکا وئێرانەوە بوو، دواتر لە دادگاییەکى کارتۆنیدا بڕیارى لەسێدارەدان بۆ قازى محەمەد و هاوڕیکانى دەرکرا.

قازى محەمەد لە 31 ى ئازارى 1947 لەلایەن ئێرانەوە لە گۆرەپانى چوارچرا لەسیدارەدرا، بەلەسێدرارەدانى ئەم سەرکردەیە، خەباتى ڕزگاریخوازى کورد قۆناغێکى تێپەڕاند، هەرچەندە سەرکردەکە لەسێدارەدرا بەڵام بزووتنەوەى ڕزگاریخوازى بەردەوام بوو.

پێداچوونەوەکان

0 پێداچوونەوە

هیچ پێداچوونەوەیەک نییە

کتێبە هاوشێوەکان

بابەتەکانی تر لەوانەیە سوودی هەبێت بۆت.

بینینی هەمووی
Quiet Quitting: چالەنجێکی نهێنی لەبەردەم ڕێکخراوە هاوچەرخەکان

Quiet Quitting دیاردەیەکە کە تێیدا کارمەند تەنها ئەرکە پێویستەکانی خۆی جێبەجێ دەکات. ئەم بابەتە هۆکارەکان، کاریگەرییەکان و چارەسەرەکانی لە ڕوانگەی بەڕێوەبردنەوە دەخاتە ڕوو.

سلێمانی – پایتەختی ڕۆشنبیری و زانست لە کوردستان

سلێمانی یەکێکە لە گرنگترین شارەکانی هەرێمی کوردستان، بە مێژووی دەوڵەمەند، ڕۆشنبیری، ئەدەب، زانست و سروشتی دڵڕفێنی ناسراوە. ئەم شارە کە بە "پایتەختی ڕۆشنبیری کوردستان" ناودەبرێت، ڕۆڵێکی بەرچاوی لە گەشەپێدانی کەلتوور، خوێندن و گەشتیاریدا هەیە.

دهۆک – مرواری باکووری کوردستان و دەروازەی مێژوو و سروشت

دهۆک یەکێکە لە کۆنترین و جوانترین شارەکانی هەرێمی کوردستان، بە مێژووی چەند هەزار ساڵە، سروشتی دڵڕفێن و ڕۆڵی گرنگی هەیە لە بازرگانی، خوێندن و گەشتیاریدا.

هەولێر – پایتەختی هەرێمی کوردستان و کۆنترین شاری بەردەوام نیشتەجێکراوی جیهان

هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان و یەکێکە لە کۆنترین شارە بەردەوام نیشتەجێکراوەکانی جیهانە. ئەم بابەتە مێژوو، شوێنە گەشتیارییەکان و تایبەتمەندییەکانی شارەکە بە شێوەیەکی ئەکادیمی ناساندووە.

گواستنەوەی فەرمانبەر بەشێوەیەکی کاتی (تەنسیب کردن)

زاراوەی گواستنەوەی فەرمانبەر بە شێوەیەکی کاتی (تەنسیب کردن) لە کارگێری دا بەمانای داواکردنی فەرمانبەرێک لە فەرمانگەیەک جیاواز لە فەرمانگەی خۆی، جا ئەگەر یەک وەزارەت بێت یان وەزارەتێکی کە، کە فەرمانگەکەی پەیوەندی پێیەوە هەیە. لەگەل مانەوەی لەسەر میلاکی فەرمانگەکەی خۆی.

راپۆرت لەسەر قەیرانی کەم خوێندنەوە

پێشەکی خوێندنەوە بابەتێکی فرە هەستیار و بایخدارە و گرنگە، چونکە خوێندنەوە قوتابخانەیەکە بۆ زانا و داناکردن و تێگەیاندن و پێغەیاندنی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، هەروەها مامۆستایەکی دڵسۆزیشە بۆ ڕزگارکردمان لە چنگی نەفامی و نەزنی و نەخوێدەواری کۆلەواری و بێ ئاگایی و بێ هەستی گرنگی ئەم پڕۆسەیە بۆ ئێمە وەکو گرنگی خوێنە بۆ جەستە، چونکە بەبێ خوێندنەوەیەکی بەردەوام و سیستەماتیک، ناتوانین لە واتا و مەدلوولەکانی ژیان و بوونەوەر تێبگەین. هەروەها ناتوانین بە شێوەیەکی تەواو تەندروست بە ئەرکی سەرشانمان هەڵبستین و پیت لەسەر خاڵەکان دابنێن. نە خوێندنەوە لە کوردستان، زەنگێکی بڤە و مەترسیدارە، هەم بۆ خۆمان و هەم بۆ نەوەکانی ئایندەشمان، چونکە ئایندەیی نەوەکانمان پەیوەستە بە ئیمڕۆمانەوە، ئەگەر ئیمڕۆ بناغەیەکی مەحکەم و پتەو بۆ نەوەکانمان دانەڕێژین، نەوەکانمان ناتوانن پاشەڕۆژی خۆیان لەسەری بینا بکەن. هەڵبەتە جیاوازی نێوان کەسی خوێندەوار و نەخوێندەوار وەکو جیاوازی نێوان (بینا و نابینا) وایە، بەڵام هەر کاتێککەسێ بیناش وەکو نابینا چاوەکانی لە ئاست زانست و خوێندن و خوێندنەوە داخست، ئیدی ئەو کاتە هیچ جیاوازییەک لە نێوانیاندا نامێنی، پێم وایە وتەی وێڵ رۆجەرز پڕ پێستی خۆیەتی کەلە بارەیەوە دەڵێت: ئەو کەسەی ناخوێنێتەوە، عالی باشتر منیە لەو کەسەی نازانێت بخوێنێتەوە.

Seyîdan kîne

Seyîd bi giştî ew malbat in ku neseba wan diçe heta Pêxemberê Îslamê, Hz. Muhammed (D.x), bi rêya keça wî Hz. Fatime (S) û du neviyên wê yên hêja, Hz. Hesen (E) û Hz. Huseyn (E). Di dirêjahiya dîrokê de, bi taybetî di serdema Xilafeta Ebbasiyan û piştî wê de, gelek seyîd ji ber sedemên siyasî, civakî û olî koçî herêmên cuda yên cîhana Îslamê kirin. Beşek ji wan gihîştin Rojhilata Navîn û li wir bicih bûn.Hin seyîd bi navê herêma ku lê bicih bûne an jê hatine hatin nasîn. Ji ber vê yekê navên wekî “Geylanî” ji bo kesên ku pêwendiya wan bi herêma Geylanê hebû, an jî “Berzencî” ji bo kesên ku li herêma Berzencê bicih bûne, li navê wan hatin zêdekirin. Ev nav ne navê bingehîn ê neseba wan in, lê belê nasnameya cografî an cihê bicihbûna wan in ku bi navê wan re hatine girêdan٫secereya seyîndan hemu zanyarî teda li ser seyîdan ten nivesîn.