زانستی 2026-08-26

مایکرۆسکۆپی تاقیگە

مایکڕۆسکۆپ مایکڕۆسکۆپی تاقیگەیی ئامێرێکی وردەکارییە کە بۆ گەورەکردن و پشکنینی ئەو زیندەوەرانەی، کە بە چاوی ئاسایی ناتوانرێت ببینرێن. وەک خانە، بەکتریا و وردە زیندەوەران. ئەم ئامێرە ئامرازێکی بنەڕەتییە لە بواری زانستی جۆراوجۆر، وەک زیندەزانی، پزیشکی، زانستی ماددە و کیمیا.

مایکڕۆسکۆپی تاقیگەیی.

بەشە سەرەکییەکانی مایکڕۆسکۆپی تاقیگەی

١. (Eyepiece / Ocular Lens) – لێنزی چاودێری

• لە سەرەوەی مایکڕۆسکۆپەکە هەڵکەوتووە.

• بە شێوەی گشتی توانای گەورەکردنی ١٠ x جار هەیە.

٢. (Objective Lenses)

• لەسەر بەشێکی سووڕاو کە پێی دەوترێت Nosepiece دادەنرێن.

• ئاستی جیاوازی گەورەکردن دابین دەکەن؛ بە زۆری ٤x، ١٠x، ٤٠x ، ١٠٠x .

• کۆی گەورەکردنەکە لە لێکدانی گەورەکردنی بەدەست دێت.

٣. سەکۆی نموونە (Stage)

• پلاتێکی تەختە کە سلایدی نموونەکەی لەسەر دادەنرێت.

• کلیپس(گیرەی سلایدەکان) یان گرتەیەکی میکانیکی هەیە بۆ جێگیرکردنی سلایدەکە.

٤. سەرچاوەی ڕووناکی (Light Source / Illuminator)

• لە ژێر راگری مایکڕۆسکۆپەکە هەڵکەوتووە.

• ڕووناکی بۆ ڕوونکردنەوە و بینینی نموونەکە دابین دەکات.

٥. (Condenser Lens and Diaphragm)

• ڕووناکییەکە کۆدەکاتەوە و ڕێژەی ئەو ڕووناکییە کۆنترۆڵ دەکات کە دەگاتە نموونەکە.

٦. دەستەی چەقی خێرا و ورد (Coarse and Fine Focus Knobs)

• بۆ چەق خستنە سەر روونی نموونەکە بەکاردێن.

• ڕێکخستنی جولەپێکردنی راگری خێرا بە خێرایی دەجوڵێنێت، بەڵام ڕێکخستنی ورد بۆ فوکەسکردنی زۆر ورد بەکاردێت.

٧. بازوو و بنەما (Arm and Base)

• پشتگیری و جێگیریی مایکڕۆسکۆپەکە دابین دەکەن.

جۆرەکانی مایکڕۆسکۆپی تاقیگەی.

١. مایکڕۆسکۆپی ڕووناکی (Light Microscope / Optical Microscope)

ئەم جۆرە مایکڕۆسکۆپە ڕووناکیی بینراو و لێنزەکان بەکاردێنێت بۆ گەورەکردنی نموونەکان.

لە قوتابخانەکان و تاقیگەکاندا زۆر بەکاردێت.

جۆرەکانی:

مایکڕۆسکۆپی )Compound Microscope): توانای گەورەکردنی بەرزی هەیە و چەند لێنزێک بەکاردێنێت.

مایکڕۆسکۆپی(Stereo Microscope / Dissecting Microscope): توانای گەورەکردنی کەمتر هەیە و بۆ بینینی وردەکارییەکانی ڕووی شتەکان بەکاردێت.

٢. مایکڕۆسکۆپی ئەلیکترۆنی (Electron Microscope)

لە جیاتی ڕووناکی، تیشکی ئەلیکترۆن بەکاردێنێت.

توانای گەورەکردن و جیاکردنەوەی وردەکارییەکان (Resolution) ـی زۆر بەرزتری هەیە.

جۆرەکانی:

مایکڕۆسکۆپی ئەلیکترۆنی گواستنەوە (TEM): بۆ بینینی پێکهاتە ناوخۆییەکان بەکاردێت.

مایکڕۆسکۆپی ئەلیکترۆنی پشکنین (SEM): بۆ بینینی پێکهاتەی ڕووی شتەکان، بە شێوەیەکی سێ‌ڕەهەندی، بەکاردێت.

٣. مایکڕۆسکۆپی (Fluorescence Microscope)

ڕووناکییەکی زۆر بەهێز بەکاردێنێت بۆ هەڵخستنی ڕەنگە فلۆرەسەنتەکان لە ناو نموونەکەدا.

بەتایبەتی لە زیندەزانیی خانەکان و دەستنیشانکردنی نەخۆشییە پزیشکییەکان بەکاردێت.

بنەمای کارکردنی مایکڕۆسکۆپ

١. ڕووناککردنەوە:

سەرچاوەی ڕووناکی، نموونەکە کە لەسەر ستەیجەکەیە ڕووناک دەکات.

٢. گەورەکردن:

ڕووناکییەکە بە لێنزی ئۆبجێکتیڤ و ئەی‌پیسی تێدەپەڕێت و وێنەکە گەورە دەکات.

٣. فوکەسکردن:

دەستەکانی ڕێکخستنی خێرا و ورد، دووری نێوان لێنزەکان و سلایدەکە ڕێکدەخەن بۆ بەدەستهێنانی وێنەیەکی ڕوون.

٤. بینین:

وێنە گەورەکراوەکە لە ڕێگەی ئەی‌پیسییەوە دەبینرێت، یان بۆ شاشە یان کامێرا دەنێردرێت.

بەکارهێنانەکانی مایکڕۆسکۆپی تاقیگەیی.

زیندەزانی: بۆ بینینی پێکهاتەی خانەکان، مایکرۆئۆرگانیزمەکان و شانەکان.

پزیشکی: بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان لە ڕێگەی شیکردنەوەی خوێن، شانە و مۆ.

• زانستی ماددە: بۆ شیکردنەوەی پێکهاتەی مایکرۆیی کانزا، پۆلیمەر و ماددە کۆمپۆزیتەکان.

لێکۆڵینەوەی تاوان: بۆ پشکنینی قژ، لیف و بەڵگە مایکرۆسکۆپییەکانی تر.

پەروەردە: بۆ فێرکردنی قوتابیان سەبارەت بە خانەکان، مایکرۆئۆرگانیزمەکان و هیستۆلۆجی.

سوودەکانی مایکڕۆسکۆپی تاقیگەی.

١. باشترکردنی بینینی پێکهاتە مایکرۆسکۆپییەکان

سوودی سەرەکی:

مایکڕۆسکۆپ شتەکان گەورە دەکات کە بە چاوی ئاسایی ناتوانرێت ببینرێن.

کاریگەری:

زاناکان و توێژەران دەتوانن خانە تاکەکان، باکتریا، ڤایرۆس و ئۆرگانێلەکان ببینن.

نموونە:

زیندەزانێک دەتوانێت ناوکی خانە، میتۆکۆندریا و ئۆرگانێلەکانی تری ناو خانەکە بخوێنێتەوە.

٢. پێشخستنی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان

سوودی سەرەکی:

ڕێگە بە پشکنینی وردی خوێن، شانە، مۆ و نموونە زیندەییەکانی تر دەدات.

کاریگەری:

یارمەتی دەدات نەخۆشییەکانی وەک شێرپەنجە، تووشبوونەکان و نەخۆشییە جینییەکان لە قۆناغی سەرەتایی دەستنیشان بکرێن.

نموونە:

نەخۆشزانی مایکڕۆسکۆپ بەکاردێنێت بۆ ناسینەوەی خانە نائاساییەکان لە نموونەی Biopsy ، بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجە.

٣. پشتگیری لە توێژینەوە و دۆزینەوەی زانستی

سوودی سەرەکی:

ئامرازێکی بنەڕەتییە بۆ توێژینەوە لە زیندەزانی، کیمیا، فیزیا و زانستی ماددە.

کاریگەری:

یارمەتی دۆزینەوە و پێشکەوتن لە بواری جینەتیک، مایکرۆبایۆلۆجی، دەرمانسازی و نانۆتەکنەلۆجی دەدات.

نموونە:

مایکڕۆسکۆپەکان ڕۆڵێکی گرنگیان هەبووە لە توێژینەوەکانی پێکهاتەی DNA و دەستینشانکردن و ناسینەوەی بەکتریایەکان.

٤. باشترکردنی فێرکردنی زانست

سوودی سەرەکی:

ئامرازێکی گرنگی فێربوونی بینینە لە قوتابخانە و زانکۆکان.

کاریگەری:

یارمەتی قوتابیان دەدات پێکهاتە و پرۆسە زیندەییەکان لە کاتی ڕاستەقینەدا تێبگەن.

نموونە:

قوتابیان فێردەبن خانەکانی ڕووەک و ئاژەڵ بناسن و بە شێوەی کرداری فێرببن.

٥. کۆنترۆڵی کوالیتی و وردی لە بەرهەمهێنان

سوودی سەرەکی:

لە تاقیگەیەکاندا پیشەسازییەکاندا بۆ پشکنینی کوالیتیی ماددە و پێکهاتەکان بەکاردێت.

کاریگەری:

دڵنیایی لە وردی و تەواوی بەرهەمە بەرهەمهاتووەکان دروست دەکات، بە تایبەتی لە ئەلیکترۆنیک و دەرمانسازی.

نموونە:

مایکڕۆسکۆپ بۆ پشکنینی بۆردە ئەلیکترۆنییەکان بەکاردێت بۆ دۆزینەوەی کەموکوڕییە مایکرۆسکۆپییەکان.

٦. یارمەتیدان لە توێژینەوەی جینی و خانەیی

سوودی سەرەکی:

ڕێگە بە بینینی دابەشبوونی خانە، گۆڕانکارییە جینییەکان و پەیوەندییەکانیان لە ئاستی خانەیی دەدات.

کاریگەری:

لە ئەندازەی جینەتیکی، توێژینەوەی خانەکانی بنەڕەتی (Stem Cells) و پزیشکی نوێکردنەوەی شانەکاندا بەکاردێت.

نموونە:

توێژەران مایکڕۆسکۆپی فلۆرەسەنس بەکاردێنن بۆ شوێنکەوتنی پرۆتینە تایبەتەکان لە ناو خانەکاندا.

٧. لێکۆڵینەوە لە مایکرۆئۆرگانیزمەکان

سوودی سەرەکی:

بۆ توێژینەوەی باکتریا، قارچ، ڤایرۆس و پرۆتۆزۆا زۆر گرنگە.

کاریگەری:

یارمەتی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی، پەرەپێدانی ڤاکسین و پاراستنی سەلامەتی خواردن دەدات.

نموونە:

مایکرۆبایۆلۆجیسـتەکان پەتۆجینەکان لە نموونەکانی ئاو دەناسینەوە بۆ ڕێگریکردن لە پیسبوون.

٨. لێکۆڵینەوەی تاوان و بەڵگەی پەیوەندیدار بە تاوان

سوودی سەرەکی:

بەڵگە بچووکەکان، وەک قژ، لیف و شلە زیندەییەکان، پشکنین دەکات.

کاریگەری:

یارمەتی چارەسەرکردنی تاوانەکان دەدات بە پەیوەستکردنی گومانلێکراو بە شوێنی ڕوودانی تاوان.

نموونە:

زانایانی پشکنینی تاوان مایکڕۆسکۆپ بەکاردێنن بۆ بەراوردکردنی نموونەکانی قژ یان شیکردنەوەی پاشماوەی تەقینەوەی چەک.

٩. پەرەپێدانی نانۆتەکنەلۆجی

سوودی سەرەکی:

ڕێگە بە بینین و دەستکاریکردن لە ئاستی نانۆمەتەر دەدات.

کاریگەری:

لە پەرەپێدانی ماددە نانۆییەکان، سیستەمەکانی گەیاندنی دەرمان و ئامێرە مۆلیکولییەکاندا گرنگە.

نموونە:

مایکڕۆسکۆپی ئەلیکترۆنی پشکنین بۆ دیزاینکردنی گواستنەوەری نوێی دەرمان لە ئاستی نانۆ بەکاردێت.

١٠. چاودێری و توێژینەوەی ژینگە

سوودی سەرەکی:

بۆ شیکردنەوەی نموونەکانی خاک، ئاو و هەوا بۆ دۆزینەوەی پیسبوون و مایکرۆئۆرگانیزمەکان بەکاردێت.

کاریگەری:

پشتگیری لە پاراستنی ژینگە و تەندروستی ژینگەیی دەکات.

نموونە:

زاناکان پلانکتۆن و مایکرۆئۆرگانیزمەکانی ناو ئاو پشکنین دەکەن بۆ هەڵسەنگاندنی تەندروستی سیستەمی ژینگەیی.

ڕۆڵی مایکڕۆسکۆپی لابۆراتوار لە بواری تەندروستیدا

١. دەستنیشانکردنی نەخۆشی

ڕۆڵی سەرەکی

مایکڕۆسکۆپ ڕێگە بە پسپۆڕانی تەندروستی دەدات خانەکان، شانەکان و شلە جەستەییەکان پشکنین بکەن بۆ دۆزینەوەی نەخۆشی لە ئاستی مایکرۆسکۆپی.

نموونەکان

• پشکنینی شێوەی خانەکانی خوێن (Blood Smear): بۆ دۆزینەوەی کەمخوێنی، مالاریا و لۆکیمیا.

• شیکردنەوەی مۆ (Urine Analysis): بۆ دۆزینەوەی تووشبوون، کریستاڵەکان یان نەخۆشییەکانی گورچیلە.

• هیستۆپاتۆلۆجی (Histopathology): بۆ پشکنینی بایۆپسی و دۆزینەوەی نیشانەکانی شێرپەنجە، هەڵاوسان یان نائاسایییەکانی تر.

کاریگەری

• دەستنیشانکردنی نەخۆشی بە شێوەیەکی زوو و ورد.

• دیاریکردنی قورسایی و قۆناغی نەخۆشییەکان، وەک شێرپەنجە.

٢. مایکرۆبایۆلۆجی و کۆنترۆڵکردنی تووشبوون

ڕۆڵی سەرەکی

مایکرۆسکۆپ یارمەتی ناسینەوەی مایکرۆئۆرگانیزمە نەخۆشیدروستکەرەکان دەدات، وەک باکتریا، ڤایرۆس، قارچ و پەرەسایت.

نموونەکان

• ڕەنگکردن و بینینی باکتریا لە نموونەی بلغم، خوێن یان برین.

• شوێنکەوتنی بەرگری باکتریا بەرامبەر ئەنتی‌بیۆتیک لە ڕێگەی پشکنینی شێوە و تایبەتمەندییەکانی باکتریاکان.

کاریگەری

• یارمەتی دەدات ئەنتی‌بیۆتیکی گونجاو بە شێوەی دروست بەکاربهێنرێت.

• یارمەتی کۆنترۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە تووشبوونەکان دەدات.

٣. (Pathology ،Histopathology )

ڕۆڵی سەرەکی

نموونەکانی شانە، بە تایبەتی Biopsy ، پشکنین دەکرێن بۆ دۆزینەوەی گەشەکردنی نائاسایی خانەکان، هەڵاوسان و خراپبوونی شانەکان.

نموونەکان

• دۆزینەوەی شێرپەنجە لە ڕێگەی Biopsy .

• هەڵسەنگاندنی شانەی جگە‌ر و گورچیلە بۆ دۆزینەوەی نەخۆشییە درێژخایەنەکان.

کاریگەری

• لە بواری ئۆنکۆلۆجی، بۆ دیاریکردنی جۆر و پلەی شێرپەنجە زۆر گرنگە.

• یارمەتی پزیشکان دەدات بڕیاری نەشتەرگەری و پلانی چارەسەرکردن بە شێوەی گونجاو دابنێن.

٤. فێرکردنی پزیشکی و پیشە تەندروستییە پەیوەندیدارەکان

ڕۆڵی سەرەکی

مایکڕۆسکۆپ بۆ فێرکردنی خوێندکاران بەکاردێت بۆ ناسینەوەی پێکهاتە مایکرۆسکۆپییە ئاسایی و نائاساییەکان لە شانە و شلە جەستەییەکانی مرۆڤ.

نموونەکان

• بینینی خانە سوور و سپییەکانی خوێن.

• ناسینەوەی شانەی ئەپیثێلیال یان خانەکانی ئێسک.

کاریگەری

• توانای دەستنیشانکردن و پشکنینی پزیشکی لە پزیشکانی داهاتوو، پەرستاران و تەکنیکییەکانی لابۆراتوار بەهێز دەکات.

• تێگەیشتنیان لە ئەندامناسیی مرۆڤ و پرۆسەکانی نەخۆشی بەهێزتر دەکات.

سەرچاوە/

https://www.hemcmedical.com/laboratory-microscope-types-benefits-and-role-in-health-care/

پێداچوونەوەکان

1 پێداچوونەوە

کتێبە هاوشێوەکان

بابەتەکانی تر لەوانەیە سوودی هەبێت بۆت.

بینینی هەمووی
هیچ بابەتێکی تر نەدۆزرایەوە