کۆمەڵەی خۆر
کۆمەڵەی خۆر
پێک ھاتووە لە ھەموو ئەو ھەسارانەی کە بەھۆی ھێزی ڕاکیشانەوە بەدەوری خۆردا دەسورێنەوە. لە پێکھێنەرەکانی کۆمەڵەی خۆر جگە لە ھەسارەکان مانگ و ئەستێرەکان و نەیزەک و پارچەی بچوکی جیابوەوە لە خۆر و ھەسارەکانی تر و خۆڵ و گاز پێک دێت، ھەموو پێکھێنەرێکی کۆمەڵەی خۆر بە دەوری خۆردا دەسورێتەوە، و خۆر نزیکەی ٪98 ھەموو ئەو ماددانەی تێدایە کە پێکھێنەری کۆمەڵکەن. گەورەترین بەشی کۆمەڵەکەیە و زۆرترین ھێزی کێشکردنی ھەیە، بەھۆی گەورەیی قەبارەکەیەوە و رێژەی زۆری گەرد و گەردیلەوە ھێزێکی ھێندە گەورەی کێشکردنی ھەیە کە ھەموو ھەسارەکانی کۆمەڵەکە بەدەوری خۆیدا دەسورێنێتەوە، لە کاتێکدا ھەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر ھەوڵدەدەن لە رێرەوی سوڕانەوەکە دەربچن و بەرەو گەردوونێکی نادیار و لەلایەکی کەشەوە خۆر لە ڕێی ھێزی کێشکردنەوەکەی ھەوڵ دەدات ھەریەک لەو ھەسارانە بەرەو ناوکی خۆی بەرێت، بەرەنجامی ئەو دوو ھێز پێچەوانەیە ھاوسەنگیەک دروستدەکات و ھاوسەنگیەکەش بریتیە لەو تەوەرەی خولانەوەیەی کە ھەر ھەسارەیەک بەدەوری خۆردا ھەیەتی، بۆ نمونە زەوی لەماوەی 365 رۆژدا ڕۆشتنێکی تەواو لەسەر تەوەرەکەی بەدەوری خۆردا دەکات.