سەنتەر فیوچ چییە ؟
ئامێرێکی تاقیگەیە بەکاردێت بۆجیاکردنەوەی ماددەکان و پێکهاتە شل و ڕەقەکان بە پێی چڕیان بەجۆرێک پێکهاتە قورسەکان لەبنکی تیوبەکە دەنیشن و پێکهاتەسووکەکان دێنەسەرەوە بە پێی بنچینەی خێرای و هێزی چەقی کێشکردنی ماددەکان.
بنچینەی ئیشکردنی سەنتەر فیوچ چییە ؟
خولانەوەی خێرا: دروستکردنی هێزێکی کێشکردنی دەستکردی بەهێز لە ڕێگەی خولاندنەوەی خێرای نموونەکانەوە.جیاکردنەوە بەپێی چڕی: پاڵنانی تەنۆلکە چڕ و قورسەکان بۆ بنەوە و هێشتنەوەی پێکهاتە سووکەکان لە سەرەوە.دابەشبوون بۆ دوو بەش: جیابوونەوەی تێکەڵەکە بۆ بەشی ڕەقی نیشتوو (Pellet) و بەشی شلەی ڕوون (Supernatant)
جۆرەکانی سەنتەرفیوچ چین؟
بەپێی خێرایی و هێزی کێشکردن (Speed & g-Force)سەنتەرفیوجی ١- کەم-خێرایی (Low-Speed Centrifuge): خێراییەکەی لە نێوان ٣,٠٠٠ بۆ ٦,٠٠٠ خولەکدایە (RPM). زۆربەی کات لە تاقیگە پزیشکییەکان بۆ جیاکردنەوەی خڕۆکەکانی خوێن و پلازما یان میز بەکاردێت.
٢- سەنتەرفیوجی بەرز-خێرایی (High-Speed Centrifuge): خێراییەکەی دەگاتە نزیکەی ٢٠,٠٠٠ بۆ ٢٥,٠٠٠ RPM. بۆ نیشتاندنی بەکترییا، پڕۆتینەکان، و پێکهاتە وردەکانی ناو خانە بەکاردێت.ئەڵترا سەنتەرفیوج
٣-(Ultracentrifuge): خێراییەکی ئێجگار بەرزی هەیە کە دەگاتە ١٠٠,٠٠٠ RPM یان زیاتر. بۆ جیاکردنەوەی گەردە زۆر وردەکان وەک (DNA, RNA)، ڤایرۆسەکان و گەردە نیشتووە جیاوازەکان بەکاردێت.
٢. بەپێی قەبارە و جێگا (Size & Design)
١-سەنتەرفیوجی سەر مێز (Benchtop Centrifuge): جۆرێکی باو و گشتگیرە کە قەبارەیەکی مامناوەندی هەیە و لەسەر مێزی تاقیگەکان دادەنرێت.
٢-مایکرۆ سەنتەرفیوج (Microcentrifuge / Microfuge): ئامێرێکی بچووکە کە بۆ تاقیکردنەوەی قەبارە زۆر کەمەکان (Microtubes وەک پێوانەی ٠.٥ بۆ ٢ ملیمەتر) بەکاردێت، بەتایبەت لە بواری بایۆلۆجی گەردی (Molecular Biology).
٤-سەنتەرفیوجی سەر زەوی (Floor-Standing Centrifuge): قەبارەیەکی گەورەی هەیە و لەسەر زەوی دادەنرێت، بۆ جیاکردنەوەی بڕێکی زۆر و قەبارەی گەورە لە نموونەکان بەکاردێت.
٣. بەپێی تایبەتمەندی کارکردن
١- سەنتەرفیوجی
ساردکەرەوە (Refrigerated Centrifuge): خاوەنی سیستەمی کۆنترۆڵکردنی پلەی گەرمییە (زۆربەی کات لە نێوان -١٠ بۆ +٤٠ پلەی سیلیزی). ئەم جۆرە بۆ پاراستنی ئەو نموونانە بەکاردێت کە بە گەرمی تێکدەچن (وەک ئەنزیم و پڕۆتینەکان).
٢- سەنتەرفیوجی هیماتۆکریت (Hematocrit Centrifuge): ئامێرێکی تایبەتمەندە لە تاقیگە پزیشکییەکان بۆ پێوانی ڕێژەی قەبارەی خڕۆکە سوورەکانی خوێن (PCV) لە ناو لوولە موولەییە باریکەکان.
بەشە سەرەکییەکانی سەنتەرفیوچ چیین ؟
ڕۆتۆر (Rotor): ئەو بەشە ناوخۆییە خولاوەیەیە کە تیوبەکانی خوێنی تێدا دادەنرێت.
مۆتۆڕ
(Motor): هێزی سەرەکییە کە ڕۆتۆرەکە بە خێراییەکی زۆر دەخولێنێتەوە.
شاشەی کۆنترۆڵ (Control Panel): شاشەیەکە بۆ دیاریکردنی خێرایی (RPM) و کاتی خولانەوە.
سەرقەپاغ (Lid): دەرگای پارێزگارییە کە لە کاتی کارکردندا کڵۆم دەبێت بۆ ڕێگری لە ڕووداو.
بەرگی دەرەوە (Casing): چوارچێوەیەکی بەهێزە کە بەشە ناوخۆییەکانی ئامێرەکە دەپارێزێت.
ناوەڕۆکی سەرەکی سەنتەر فیوچ ناساندنی ئامێرێکی سەرەکیە کە ئیش دەکات بۆ جیاکردنەوەی پێکهاتەکانی سەنتەر فیوچ ئامادەکردنی نمونەکانە بۆ پشکنین جا نمونەکەمان ( میز یان خوێن بێت یان DNA,RNA )بێت .ئەم ئامێرە وەک ئامێرێکی سەرەکی دادەنرێت بۆ تاقیگە دەتوانین بڵێین بنچینەی سەرەکیمانە بۆ ئیشکردن . نم ( ئێمە ئەگەر بەخوێن نمونەکە بهێنینەوە خوێن لە گێڵ تیوب واتا تیوبە سەر زەردەکە دەکەین نیو سەعاتێک دادەنێین تاوەکو مەین ڕوودەدات دواتر خێرای و کات بۆ سەنتەر دادەنێین و سەنتەریان دەکەین تیوبە خوێنەکان واتا دەبێت دوو تیوب دابنێین بەرامبەر یەکتری بۆ سەنتەر ئەو سەنتەر فیوچە چی دەکات ؟ وادەکات پێکهاتەی خوێنەکە هەمووی جیا ببیتەو بەشە زەردە کە پلازمای خوێنە دێتە سەرەوە کە لەهەموویان سوکترە بەشە قورسەکەش دەنیشێت کە RBCکانن خرۆکە سورەکانی خوێنن پەڕەکانی خوێنیش لەناوەڕاستی هێڵی تیوبی خوێن دەمێنەوە لەگەڵ هەندێک پێکهاتەی تر WBC ئەوانەش وەزنیان وەسەتە نمونەیەکی بەکارهێنانی سەنتەر فیوچ بوو