ناوەڕۆکی بابەتەکەم لەسەر دوو پڕۆتینە کە ڕۆڵیێکی بەرچاویان هەیە لە لەشی مرۆڤدا کاتێک توشی بەرکەوتنێک زیانێک دەکەوێ جەستە فایبرینو فایبرۆجین وادەکەن خوێن مەین کڵۆتببێ و برینەکە چاک ببێتەوە
بابەتە ئەکادیمییەکان و توێژینەوەکان
گەڕان بکە لە ناو سەدان بابەت، توێژینەوە، و وتاری زانستی لە بوارە جیاوازەکاندا.
خوێن شلەیەکی جەستەیە کە چەندین پێکهاتەی هەیە هەر پێکهاتەیەک فەرمانی خۆی دەکات لەجەستەدا بەرزی و نزمی خوێن دەبێتە نەخۆشی لە جەستەدا
مێلاک(جەرگ) مەزنترین ئەندامێ ناڤدایێ لەشیە، ژەهران دلەشیدا ژێدبەت و ئاستێ شەکرێ خوێێ دپارێزێت، مەینا خینێ ڕێکتێخیت، و سەدان ئەرکی گرنگی تر ئەنجام ددەت. و دکەڤیتە ژێر قەفەزا پەراسو لایێ ڕاست و بەشی سەرڤەی زکی .
کۆلیسترۆڵ کۆلیسترۆڵ ماددەیەکی نەرم و چەوری دارە کە بە شێوەیەکی ئاسایی لە ئەندامەکانی مرۆڤدا بەرهەم دێ (٪٨٠ی لە جەرگدا) بەرهەمدێت. کۆلیسترۆڵ لە پێکهێنان و ساخکردنەوەی پەردەکانی خانە (خانەکان)، بەرهەم هێنانی هۆرمۆنەکانی ئیسترۆییدی وەک: هۆرمۆنەکانی ئستڕۆژین و تێستێستڕۆن هەروەها ئەسیدی زیلک، ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێرێ، ڕێژەی بەرهەم هێنانی ڕۆژانەی کۆلیسترۆڵ لە لەشی مرۆڤدا یەک گرام و ڕێژەی پێداویستی رۆژانەی لەش ٠،٣ گرامە، نەگۆڕی ئاسایی کۆلیسترۆڵی خوێن ١٥٠ یا ٢٠٠ میلی گرام لە دیسی لیتردایە.
پێشەکی: زۆرێک لە خەلکی پەی بە نرخی تواناکانیان نابەن ئەوەی خوای گەورە پێی بەخشیون, کاتیان به هەدەر دەدەن، یان ژیانیان یان خۆیان به هەرزان دادەنێن وەک ئەو مناڵە راستەقینەیی ئەوەیی ناو دەستەکانی خۆی نەدەزانی. خودایی گەورە دەیەوێت سەرنج لە ناخی خۆمان بدەین نەکەوینە ژێر کاریگەری (داتایی)نێگەتیڤەوە لە جیهانی دەرەکی, پەیی بە بەها جوان و ڕاستەقینەکەمان بەرین. خوایی گەورە توانایی ئەقڵی پێ بەخشیوین بۆ توێژینەوە و شیکارکردن, داهێنان, دۆزینەوە بۆ ئەوەی بڕوایی پتەوی پێ بێنین و زیاتر گوێڕایەڵی فەرمانەکانی بین, زیاتر پەیوەست بین پێیەوە. با ئێستا هەندێک لە تواناکانمان بپشکنین بێگومان تواناکانمان لەوە زیاترن کە درکمان پێ کردوون, مەوداکانیان نازانین, هێندە نەبێت خوای گەورە ئەقلی پێبەخشیوین کە توانایی ڕۆچوون و دۆزینەوە و بەڵگەیی بونیات نانی هەیه. کاتێک درک بە توانا بێسنوورەکانی مرۆڤ دەکەین, پاشان لەوە تێگەشتین گەر وەک پێویست بیانخەینە گەر, ئەوا بێگومان دەبین لە مسۆگەر کردنی ئامانجەکان, بە خەونەکانمان دەژین گەشتی ژیانیش پر دەبێت لە خۆشی و کامەرانی. گەر بەراستی خاوەنی ئەو توانایانە بین, پاشان هەموو ئاواتەکانمان بەدیهێنا, لە ناخەوە بە ئاسوودەیی ژیاین بە خۆشی و سەرکەوتنی بەردەوام گەر ئەمە راستیەکی حاشا هەڵنەگربێت بۆچی زۆربەی خەڵکی ئاواتەکانیان ناهێنێتەدی؟ بۆچی زۆربەی خەڵکی لە گێژاوی ئاستەنگەکان دەژین؟ بۆچی خۆیان بە هەرزانترین نرخ دەفرۆشن؟ وەڵامیش بۆ ئەو پرسیارانە لە وشەیەکی کورتدا خۆی کۆدەکاتەوە ئەویش نەبوونی تێگەیشتن. تێنەگەیشتنی مرۆڤ خۆی بە بەهێزتر و باشتر لەوە دەزانێت کە بە بیریدا دێت. تێنەگەیشتن لەو بەرنامە رێژییە سلبیەی لە کۆنەوە بەرنامە رێژی لەسەرکراوە لە جیهانەکەی دەرەوە. تێنەگەیشتن لەوەی بە ئاکارەکانی, بە ڕەنگ و شێوەی, بە پلەوپایەیی, بە خێزانەکەیی ناخەملێنرێت بەڵکوو باشترین بەدیهێنراوی خوای پەروەردەگارە.
پێویستە چەند ئاو بخۆمەوە؟ ئاوی پێویست بریتییە لە ١٣ کوپ بۆ پیاوان و ٩ کوپ بۆ ئافرەتان. هەروەها چەند ئاو پێویستە بۆ خواردنەوە، بەندە بە تەمەن،رەگەز،دووگیانی، وەرزش کردن، کەشوهەوای گەرم.
هانتاڤایرۆسەکان خێزانێکە لە ڤایرۆسەکان کە دەبنە هۆی نەخۆشی سەخت و مردن.ئەم ڤایرۆسانە دەبنە هۆی نەخۆشییەکانی وەک نەخۆشی هانتاڤایرۆسی سییەکان (HPS) و تای خوێنبەربوون لەگەڵ نەخۆشی گورچیلە (HFRS). بە شێوەیەکی سەرەکی لە لایەن مشک و جورجەوە بڵاودەبنەوە. ڤایرۆسی ئەندێس تاکە جۆری هانتاڤایرۆسە کە ناسراوە بە بڵاوبوونەوەی لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ. ئەم بڵاوبوونەوەیە بەزۆری تەنها بۆ ئەو کەسانە سنووردارە کە پەیوەندییەکی نزیکیان لەگەڵ کەسە نەخۆشەکەدا هەیە.
ئاو مادەیەکی زۆر گرنگە بۆ ژیان و پێکهاتووە لە دوو ئەتۆمی هایدڕۆجەن (H) و یەک ئەتۆمی ئۆکسجین (O)، کە پێکەوە H₂O دروست دەکەن. ئەم پێکهاتەیە وا دەکات کە ئاو تایبەتمەندییەکی تایبەتی هەبێت، وەک توانای تواندنەوەی زۆر لە مادەکانی هەیە.گەورەبوونی کاتێک دەبێتە (بەفر)، و گرنگییەکی زۆر بۆ گەشە و مانەوەی زیندەوەرەکان.ئاو لە سروشتدا بە سێ حاڵەت دەبینرێت شل،گاز،بەفر. هەروەها ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە ڕێکخستنی گەردوون و جیاوازییەکانی وەک وەرزەکان، باران، و گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا.
ئێسکی مرۆڤ پێکهاتووە لە چەند بەش و چینێکی سەرەکی ٢٠٦ ئێسک هەیە کە پشتگیری و پاراستنی لەش دەکەن، دوو چینی سەرەکی هەیە دەرەوە: ئێسکی (توند و پارێزەر) ناوەوە: ئێسکی (سووک و هەڵگری مۆخی ئێسک) ناو ئێسکدا مۆخی ئێسک هەیە کە خوێن دروست دەکات،پێکهاتووە لە خانەکان، کەلسیۆم و کۆڵاجین کە هێز و نەرمی پێدەدەن.
ئاسن چیە ؟ئاسن یەکێکە کە کانزا گرینگەکان لە لەشدا ئاسن یەکێکە لە پێکهێنەرەکانی هیمۆگلۆبینی خوێن . کە...
شیکاری نەخۆشیەکان چیە ؟ شیکاری نەخۆشیەکان یەکێکە لە بنەڕەتیترین بەشەکانی تەندروستی کە پشت بە تاقیکردنەوەکانی تاقیگە دەبەستێت بۆ دۆزینەوە، پشتڕاستکردنەوەی نەخۆشیەکان. زۆربەی بڕیارە پزیشکییەکان پشتگیری لەم ئەنجامانەوە وەردەگرن، شیکاری نەخۆشیەکان ستونێکی سەرەکیی سیستەمی تەندروستییە. بەبێ ئەم تاقیکردنەوانە، زۆر نەخۆشی بە دروستی ناتوانرێ دەست نیشانبکرێن.