شیکاری نەخۆشیەکان چیە ؟
شیکاری نەخۆشیەکان چیە ؟
شیکاری نەخۆشیەکان یەکێکە لە بنەڕەتیترین بەشەکانی تەندروستی کە پشت بە تاقیکردنەوەکانی تاقیگە دەبەستێت بۆ دۆزینەوە، پشتڕاستکردنەوەی نەخۆشیەکان. زۆربەی بڕیارە پزیشکییەکان پشتگیری لەم ئەنجامانەوە وەردەگرن، شیکاری نەخۆشیەکان ستونێکی سەرەکیی سیستەمی تەندروستییە. بەبێ ئەم تاقیکردنەوانە، زۆر نەخۆشی بە دروستی ناناسرێ
بەشە سەرەکیەکانی شیکاری نەخۆشیەکان ؟
هیماتۆلۆجی.
ئەم بەشە تایبەتە بە خوێن و خانەکانی:
• تاقیکردنەوەی CBC
• ESR نیشاندەری ئیلتیهابات
• جۆرەکانی خوێن
سود:
دۆزینەوەی کەم خوێنی .
. هەندێ نەخۆشیی خوێن
پێکەوتنی میکرۆبی.
شیکاری بایۆکیمیا.
پێوەندی هەیە بە ماددە کیمیاییەکان لە خوێن:
• شەکری ناو خوێن
• چەوری (Cholesterol, Triglycerides)
• کارکردن و فرمانەکانی جگەر و گورچیلە
سوود
دۆزینەوەی شەکرەی ناو خوێن
کێشەی جگەر و گورچیلەکان.
شیکاری میکروبایۆلۆجی:
· بەکتریا
· ڤایرۆس
· مشەخۆرەکان
هەندێ لە نمونەکان .
· میز.
· خوێن.
· پیسای.
· لیك (شلەکانی دەم,لوت).
· شلەی مێشک (CSF).
· پێست(پارچەی پێست).
· منی (سپێرم).
· دەرداوەکانی چاو .
سود:
· پێکەوتنی میکرۆبی.
· دیاریکردنی جۆری هەڵبژاردنی دەرمانی گونجاو.
شیکاری هۆرمۆن
پێوانەکردنی هۆرمۆنەکان لە جەستە
· هۆرمۆنی غودە: (کار دەکات لەسەر سووتاندنی وزە و کارکردنی جەستە)
· هۆرمۆنی زایینی (وەک ئەستروجین و تەستوستێرۆن)
· هۆرمۆنی ترس: هۆرمۆنی تەنگانە / فشاری دەروونی (وەک کۆرتیزۆل)
سوود .
دۆزینەوەی کێشەی هۆرمۆنی و هاوسەنگی جەستە.
شیکاری میز
پشکنینی
• شەکر
• پڕۆتین
• میکروب
سود
نەخۆشیەکانی گورچیلە.
پێکەوتەی میکرۆبی .
نەخۆشی شەکرە.
قۆناغەکانی کار لە تاقیگە
. پێش-شیکاری
• ئامادەکاری نەخۆش.
• کۆکردنەوەی نموونە.
• هەڵگرتن و گواستنەوە.
زۆربەی هەڵەکان لێرە ڕوودەدەن.
. شیکاری
• بەکاربردنی ئامێرەکان
• تاقیکردنەوەی نموونە
• دڵنیابوون لە دروستی
. دوای شیکاری
• ڕاپۆرتکردنی ئەنجام
• ڕوونکردنەوە
• گەیاندن بۆ پزیشک
بۆچی شیکاری گرنگە؟
• دۆزینەوەی زووەی نەخۆشی
• پشتڕاستکردنەوەی تشخیص
• چاودێری چارەسەر
• پاراستنی تەندروستی گشتی
تێبینی گرنگ
• ئەنجامی تاقیکردنەوە بە تەنیا بریاری کۆتای نیە.
• پێویستە لەگەڵ نیشانەکان و ڕاوێژی پزیشک ببینرێت.
• کوالێتی تاقیگە زۆر کاریگەرە لە دروستی ئەنجام.