گەشەی کەسایەتی
زانایان ئاشکرای دەکەن شێوازی ژیان، خواردن، باری دەروونی باوک کاریگەری لەسەر سپێرمەکانی دەکات، ئەمەش کاریگەری لەسەر ژیانی منداڵەکەی دروست دەکات.
زانکۆی (سانتا کروز کالیفۆرنیا) لە ئەمەریکا لە توێژینەوەیەکی ئاشکرایکردووە، سپێرم هەڵگری 'ئیپجێنێتیکە' کە بەرپرسن لە گەشەکردنی چەن خانەیەکی تایبەتی منداڵ.
لەو توێژینەوەیەدا ئاشکراکراوە، منداڵی ئەو کەسانەی سەربازن و دووچاری ئەشکەنجە و بەندکردن بوونەتەوە، زیاتر مەترسی مردنی پێشوەختەیان لێدەکرێت.
ساڵانێکی زۆرە، زانایان کار لەسەر ئەوە دەکەن، بزانن ئایا سپێرم هەڵگری زانیاری ئیپجێنێتیکە، بەڵام تا دێت توێژیەنەوەکان زیاترە ئەوە ئاشکرادەکەن کە رەفتاری باوکان دەتوانرێت لە رێگای سپێرمەوە بۆ وەچەکانیان بگوازرێتەوە.
لە ئێستادا ئەوە ئاشکراکراوە، فشاری دەروونی، ترس، سوتا و سازکردنی خواردن، کەم خۆراکی و چەند سیفەتێکی دیکەی باوکان دەکرێت بۆ وەچەکانیان بگوازرێتەوە.