مێژوو 2026-07-20

ئایا کەشتیەکەی نۆح (د.خ)ی لەسەربێت، لەسەر چیای کوردستان لەنگەری گرت؟

یەکێک لە پێکهاتەی ڕەگەزی کورد ((گۆتییەکان))ن، هەرچەندە بەڵگەی تەواو و دیار لەبەردەستان نییە بۆ سەلماندنی ڕاستی ڕەگەزی گۆتییەکان، ئایا ئەوان لە ڕەگەزی هیندۆئەورووپییەکانن یان ئاری؟ بەڵام دەکرێت بووترێت ئەوان زۆر زوو لە کوردستاندا ژیاون. سەبارەت بە شوێنی نیشتەجێبوونیان، چەندەها بیروبۆچوون هەیە، وەک هەندێک ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی چیاکانی (زاگرۆس) بە شوێنی ڕەسەنی ئەوان دەزانن، یان لەو ناوچانەی، کە دەکەوێتە باشووری دەشتایەکانی شارەزوور تا ڕۆژهەڵاتی (زەهاو ئەزەربایجان).

ئایا کەشتیەکەی نۆح (د.خ)ی لەسەربێت، لەسەر چیای کوردستان لەنگەری گرت؟

لە ناوەڕاستی چیاکانی زاگرۆس، بە تایبەتی لە ناوچەی (هەمەدان) بێت، دیارە گۆتییەکان گەل و هۆزێکی ئێگجار گەورە و فرە تیرە بوونە، بۆیە لە زۆر جێگا بینراون، هەر وەک مێژوونوس (محەممەد ئەمین زەکی) دەڵێت: (هەندێكیان لە خوارووی زێی بچووک، (ئارەبخا) و بەشێکی تر لە باشووری ئەوان بوونە، لەمە دەردەکەوێت کە (گۆتییەکان) دوو گرووپ بوونە: کۆمەڵێکیان لای سۆمەرییەکان بوونە، وەکوو دکتۆر (سپایزەر) دەڵێت: بە گوێرەی ناوە تایبەتییەکانی سۆمەری دەتوانرێت بگوترێت، “لە حکوومەتی هەرەکۆنی وڵاتی سۆمەر، ڕەگەزی (گوتی) هەبووە”).

بەشێکی تر لە (گۆتییەکان) هاتوونەتە لای باکووری ڕۆژهەڵاتی سۆمەرییەکان، لای چیاکانی (پشتکیۆ) و دۆڵی (کەرخا) و (ئەلوەند) خۆیان گرتەوە، دوای پەیوەندییان لەگەڵ تیرەکانی تری ناوەوە پەیدا کردووە، لەوانەوە کۆمەک و یارمەتیان بۆ هاتووە و بەهێز بوونە.

بەڵام کورتەی هەموو بیروڕاکان لەلایەن (ئەر. کامپبیل تۆمسنەوە) وا داڕێژراوە، کەوا وڵاتی (گوتۆ) ئەو سەرزمینە چوارگۆشەیە دەگرێتەوە، کە دەکەوێتە نێوان زێی بچووک و ڕووباری دیجلە و هەڵەتەکانی سلێمانی و زێ دیالە.

دیارە خراپی و لاوازی ڕەوشیی ناوخۆی دەولەتی ئەکەدی، بەهەل دەزانن، کە لە ساڵی (دوو هەزار دووسەد و سی- تاوەکو دوو هەزار دووسەد و پەنجا و چواری-٢٢٣٠-٢٢٥٤ پێش زایین) دەتوانن گەورەترین ئیمپراتورییەت، کە ئیمپراتورییەتی (ئەکەدی) بووە لە ناوبەرن و بۆ ماوەی زیاتر لە سەد ساڵ دەسەڵاتداری (وادەی رافیدین مێزۆپۆتامیا یان، وڵاتی نێوان دوو ڕووبار) بگرنە دەست.

ناوی (گۆتییەکان):

لە مێژووی کۆندا ئاماژە بە ڕووداوێک دەکرێت، بە تایبەتی لە مێژوویی دۆڵی نێوان دوو زێ، ئەویش: ڕووداوی (لافاوە گەورەکەیە)، ئەو ڕووداوە زۆر گرنگی هەبووە، چونکە لە بەرهەمە ئەدەبییەکانی: (سۆمەری) و (بابلی) ئامادەگییەکی زۆری هەیە و لە ڕووی سیاسیشەوە، لە لیستی ناوی پاشاکان و شارەکانیان ئاماژەی پێکراوە، سۆمەرییەکان پاشاکانیان دابەش کردووە و ناویان لێناون بە پاشایانی پێش لافاو و دوای لافاو.

هەروەها ڕووداوی لافاو لە داستانەکان و چیرۆکەکانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، بووەتە ڕووداوێکی ڕاستەقینەی مێژووی. مێژووەکەی بۆ سەرەتای سەرهەڵدانی شارستانییەتی پێشکەوتووی هەزارەی سێیەمی (پێش زایین) و کۆتایی سەردەمی بەردینی کانزایی دەگەڕێتەوە.

لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژە بە لافاوێک کراوە، کە لە سەردەمی (نۆح) پێغەمبەر (سەلامی خوای لێبێ) ڕوویداوە، بە بابلی (ئوتو ناپشتم)ی پێدەڵێن.

قورئانی پیرۆز ئاماژە بە لەنگەرگرتنی کەشتیەکەی (نۆح) پێغەمبەر دەکات لەسەر (چیای جودی) “وَ استَوَتْ عَلَى الْجُودِي” کە (جودی) هەمان ناوی (گۆتییە)، کە هەتا سەردەمی ئیسلامیش لەبیر نەکراوە.

لە سەرچاوە کۆنەکاندا ناوی (گۆتییەکان) بە چەند شێوەی جیاواز هاتووە، وەک سۆمەرییەکان ناوی (Ku-Tu)یان بەو شوێنە وتووە کە دەکەوێتە باشووری ناوچەی (کردا)، و نیشانەی (URU)یان بۆ شار لە دوایی نیشانەی (Ki)یان داناوە، بەڵام (KUR) بۆ ناوچە چیاکانیان بەکار هێناوە, ناوەکە بووەتە (KU KAR.DAKI).

لە سەردەمی ئەکەدییەکان بە شێوەی (KU.TTU) گۆ کراوە، وڵاتەکەشیان بە ناوی (گوتیۆم) تۆمارکراوە. لە نووسراوەکان لۆگاڵ ئەنێ مۆندۆ) پاشای شاری (ئەداب)ی سۆمەریی، کە ئێستا بە (بیسمایا) ناسراوە و دەکەوێتە خوارووی عێراق لە دەوروبەری ڕووباری فورات.

ئەو پاشایە ناوی سەرزمینی بەربڵاو و بەرینی (گۆتۆ)ی لە پاڵ سەرزمینی (سوبارتۆ) و (ئیلام) دەهێنێت.

بەم جۆرە لە سەردەمی ئەکەدییەکان (گوت) ئەو ناوە بووە، کە بۆ دانیشتوانی چیاکانی باکوور و ڕۆژهەڵات، (کوردستان) بەکار هاتووە. (گورتو-gurtu) باسیان کردوون، فارسەکانیش لە ئاشوورەکانیان وەرگرتووە.

هەرچەندە جیاوازێکی کەم لە گۆکردنی وشەکە هەیە، بەڵام هەمان مەبەست دەگەینێ، ئەم جیاوازییەش بەپێی گۆکردنی دانیشوتانە جیاوازییەکانی دەورووبەری ناوچەکە بوو.

پێداچوونەوەکان

0 پێداچوونەوە

هیچ پێداچوونەوەیەک نییە

کتێبە هاوشێوەکان

بابەتەکانی تر لەوانەیە سوودی هەبێت بۆت.

بینینی هەمووی
ڕاپۆرتێک دەربارەی بایەخی کۆماری مهاباد لە مێژووی کورد و بڵاوکراوە دیارەکانی ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی چۆن دروست بووە وە كێ ئاڵای کۆماری هەڵداوە

پیشەکی: یەکی سێپتەمبەری ساڵی 1939 لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕی دووەمی جیهانی، ئێران بێ لایەنی خۆی لەو شەڕە راگەیاند، ئەڵمانیای نازی لە هەموو بەرەکانی رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستی بە پێشڕەوی کردبوو و لە هەموو بەرەکاندا سەرکەوتنی مەزنی بەدەست هێنابوو، بەڵام سوپای سۆڤیەت توانی لە ستالینگراد هاوکێشەکە پێچەوانە بکاتەوە و لە کۆی 783 هێزی ئەڵمانی 607 هێزی تێکشکاند. سوپای سوور بەرەو رۆژهەڵاتی ئەوروپا پێشڕەوی کرد و سوپای ئەڵمانیای لەو ناوچانە راماڵی، لەگەڵ هاتنە ناوەوەی ئەمەریکا بۆ شەڕی ئەوروپا، لە هاوینی ساڵی 1943 خۆری ئەڵمانیا بەرەو ئاوابوون رۆیشت و هاوپەیمانان بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەراست داگەڕان.

واتای وشەی کورد لە چییەوە سەریهەڵداوە؟

چەند بیروڕایەک دەربارەی وشەی کورد هەن، کە هەندێ گومان دەبەن کە ئەم ناوە ئاماژەدان بێت لە ئەدگار و ڕەوشتی کۆمەڵەمرۆیەک. ئەم دیتنە دیتنی دراوسێیەکانی کوردە بۆ کورد، کە لە سەرچاوەکانیان ئاماژەیان پێکردوون. بە درێژای مێژوو گۆڕانکاری بەسەر وشەکەدا هاتووە، هەروەک لەمەوپێش ئاماژەی پێکرا. بەڵام لەبارەی واتاکەی زۆرێک لەسەر ئەوە کۆکن کە وشەی (کورد-Kurd) بە واتای ئازاییەتی و نەبەردی و لێهاتووی دێت. وەک دەڵێن: لەوانەیە لە بنەڕەتدا لە وشەی (گوردی) فارسی کۆنەوە وەرگیرابێ.

نەژاد یان ڕەچەڵێکی کورد، لە کوێیەوە هاتووە؟

لە بارەی بنج و بناوانی ڕەگەزی کورد زۆر بیروبۆچوونی جیاواز و سەرنج ڕاکێش هەیە. ئەوەی جێگای سەرسووڕمانە هەر یەکێ بە جۆرێ لێکدانەوەی بۆ کردووە. هەندێکیان بە جۆرێکن کە ژیری قەبۆڵی ناکات. مەسعوودی لە “مروج الذھب” دەڵێ: کورد نەوەی ئەو ئێرانییانەن کە لەدەست (زوحاک)ی خوێنخور ڕایان کردووە. لە شانامەی فیردەوسی ڕەگەزپەرستەوە بە شێوازی هونراوە باشتر باسی لێوە کراوە.

ئایا سوبارتۆییەکان کوردن یان ئاشووری؟

هەر وەک چۆن ئێستا بە سەدها هۆز و عەشیرەکی کورد لە کوردستان دەژین، هەروەها چەندها زار و شێوە زار لە نێو کورداندا بەڵاوە، هیچ کامێک لەو عەشیرەت و هۆزانە خۆی بەغەیری کورد نازانێت. وێڕای ئەمەش لە ناو کورددا چەند هەر ئایین و ئایینزا هەن.

بارودۆخی وڵاتی سۆمەر و ئەکەد پێش (گۆتییەکەن)

بارودۆخی وڵاتی سۆمەر و ئەکەد پێش (گۆتییەکەن): لە بەرەبەیانی سەردەمی بنەماڵە فەرمانڕەواکانی حوکمڕانى، لە ژێر دەسەڵاتی سۆمەرییەکان بووە، لە شێوازی دەوڵەتی شار بوون، کە لە مێژوودا بە سەردەمی حکوومەتی شارەکان، (سیتی ستێتیس-City states) ناسراون و مێژووەکەی بۆ نزیکەی (دوو هەزار و هەشت سەد تاکوو و سێ هەزار ساڵ پێش زایین٢٨٠٠-٣٠٠٠پ.ز دەگەڕێتەوە).