مێژوو 2026-07-20

واتای وشەی کورد لە چییەوە سەریهەڵداوە؟

چەند بیروڕایەک دەربارەی وشەی کورد هەن، کە هەندێ گومان دەبەن کە ئەم ناوە ئاماژەدان بێت لە ئەدگار و ڕەوشتی کۆمەڵەمرۆیەک. ئەم دیتنە دیتنی دراوسێیەکانی کوردە بۆ کورد، کە لە سەرچاوەکانیان ئاماژەیان پێکردوون. بە درێژای مێژوو گۆڕانکاری بەسەر وشەکەدا هاتووە، هەروەک لەمەوپێش ئاماژەی پێکرا. بەڵام لەبارەی واتاکەی زۆرێک لەسەر ئەوە کۆکن کە وشەی (کورد-Kurd) بە واتای ئازاییەتی و نەبەردی و لێهاتووی دێت. وەک دەڵێن: لەوانەیە لە بنەڕەتدا لە وشەی (گوردی) فارسی کۆنەوە وەرگیرابێ.

واتای وشەی کورد لە چییەوە سەریهەڵداوە؟

ئەم واتایەی کورد بە (گورد) و (ئازا) لەبەرهەمە ئەدەبییەکانی هەڵبەستوانانی کورددا هاتووە، (مەلا ئەحمەدی گەورەی ڕۆژبەیانی) دەڵێ:

“لاوە بزانن کورد، لە کورت نییە،

بەڵکوو لە کورده شایەتییە ئەمە.

دڵسۆزن ئازان، گورج جوامێر،

خۆش خوو خۆش ڕەوشت، نەبەرد، دلێر.”

وشەی ((گوتییەکان)) بە واتای ((شەڕکەر)) هاتووە. دوای ئاشوورییەکان وشەکەیان بە (جاردۆ یان کاردۆ) وەرگرتووە، کە بە واتای پیاوی ئازا و خاوەن جەستەیەکی تەندروست و بەهێز دێ.

لەوانەیە (گورد) یان (کورد) لە بنەچەی گشتی وشەی (گەردۆ) یان (قەردۆ)ی بابلی وەرگیرابێ، کە هەمان واتای ئازاییەتی و بە جەرگ یان شەڕکەر و کۆلنەدەر دەگەینێ.

دیارە ئازاییەتی و نەبەردی لە جەنگدا لە تایبەتمەندییەکانی کەسایەتیی کوردن، وشەکە لە فارسییەوە چووەتە ناو زمانی عەرەبییەوە. لەوانیشەوە گواستراوەتەوە. بووەتە ناوێکی گشتیی ئەورووپیەکان بۆ کورد.

گەلێک لە ڕۆژھەڵاتناسان تایبەتمەندیی گەلی کوردیان لە نووسراوەکانیان تۆمار کردووە. باسی لێهاتوویی و ئازایەتی و نەبەردی لە جەنگی کوردانیان کردووە. لەسەر ئەم بنەڕەتە وڵاتی کوردان یان کوردستانیان بە وڵاتی ئازایان یان نیشتیمانی ئازایان پێناسە کردووە.

پێداچوونەوەکان

0 پێداچوونەوە

هیچ پێداچوونەوەیەک نییە

کتێبە هاوشێوەکان

بابەتەکانی تر لەوانەیە سوودی هەبێت بۆت.

بینینی هەمووی
ڕاپۆرتێک دەربارەی بایەخی کۆماری مهاباد لە مێژووی کورد و بڵاوکراوە دیارەکانی ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی چۆن دروست بووە وە كێ ئاڵای کۆماری هەڵداوە

پیشەکی: یەکی سێپتەمبەری ساڵی 1939 لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕی دووەمی جیهانی، ئێران بێ لایەنی خۆی لەو شەڕە راگەیاند، ئەڵمانیای نازی لە هەموو بەرەکانی رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستی بە پێشڕەوی کردبوو و لە هەموو بەرەکاندا سەرکەوتنی مەزنی بەدەست هێنابوو، بەڵام سوپای سۆڤیەت توانی لە ستالینگراد هاوکێشەکە پێچەوانە بکاتەوە و لە کۆی 783 هێزی ئەڵمانی 607 هێزی تێکشکاند. سوپای سوور بەرەو رۆژهەڵاتی ئەوروپا پێشڕەوی کرد و سوپای ئەڵمانیای لەو ناوچانە راماڵی، لەگەڵ هاتنە ناوەوەی ئەمەریکا بۆ شەڕی ئەوروپا، لە هاوینی ساڵی 1943 خۆری ئەڵمانیا بەرەو ئاوابوون رۆیشت و هاوپەیمانان بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەراست داگەڕان.

نەژاد یان ڕەچەڵێکی کورد، لە کوێیەوە هاتووە؟

لە بارەی بنج و بناوانی ڕەگەزی کورد زۆر بیروبۆچوونی جیاواز و سەرنج ڕاکێش هەیە. ئەوەی جێگای سەرسووڕمانە هەر یەکێ بە جۆرێ لێکدانەوەی بۆ کردووە. هەندێکیان بە جۆرێکن کە ژیری قەبۆڵی ناکات. مەسعوودی لە “مروج الذھب” دەڵێ: کورد نەوەی ئەو ئێرانییانەن کە لەدەست (زوحاک)ی خوێنخور ڕایان کردووە. لە شانامەی فیردەوسی ڕەگەزپەرستەوە بە شێوازی هونراوە باشتر باسی لێوە کراوە.

ئایا سوبارتۆییەکان کوردن یان ئاشووری؟

هەر وەک چۆن ئێستا بە سەدها هۆز و عەشیرەکی کورد لە کوردستان دەژین، هەروەها چەندها زار و شێوە زار لە نێو کورداندا بەڵاوە، هیچ کامێک لەو عەشیرەت و هۆزانە خۆی بەغەیری کورد نازانێت. وێڕای ئەمەش لە ناو کورددا چەند هەر ئایین و ئایینزا هەن.

ئایا کەشتیەکەی نۆح (د.خ)ی لەسەربێت، لەسەر چیای کوردستان لەنگەری گرت؟

یەکێک لە پێکهاتەی ڕەگەزی کورد ((گۆتییەکان))ن، هەرچەندە بەڵگەی تەواو و دیار لەبەردەستان نییە بۆ سەلماندنی ڕاستی ڕەگەزی گۆتییەکان، ئایا ئەوان لە ڕەگەزی هیندۆئەورووپییەکانن یان ئاری؟ بەڵام دەکرێت بووترێت ئەوان زۆر زوو لە کوردستاندا ژیاون. سەبارەت بە شوێنی نیشتەجێبوونیان، چەندەها بیروبۆچوون هەیە، وەک هەندێک ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی چیاکانی (زاگرۆس) بە شوێنی ڕەسەنی ئەوان دەزانن، یان لەو ناوچانەی، کە دەکەوێتە باشووری دەشتایەکانی شارەزوور تا ڕۆژهەڵاتی (زەهاو ئەزەربایجان).

بارودۆخی وڵاتی سۆمەر و ئەکەد پێش (گۆتییەکەن)

بارودۆخی وڵاتی سۆمەر و ئەکەد پێش (گۆتییەکەن): لە بەرەبەیانی سەردەمی بنەماڵە فەرمانڕەواکانی حوکمڕانى، لە ژێر دەسەڵاتی سۆمەرییەکان بووە، لە شێوازی دەوڵەتی شار بوون، کە لە مێژوودا بە سەردەمی حکوومەتی شارەکان، (سیتی ستێتیس-City states) ناسراون و مێژووەکەی بۆ نزیکەی (دوو هەزار و هەشت سەد تاکوو و سێ هەزار ساڵ پێش زایین٢٨٠٠-٣٠٠٠پ.ز دەگەڕێتەوە).